گەریلاکانی هەپەگە: خاکی کوردستان بۆ داگیرکەران دەکەینە گۆڕستان

لە دژی هێرشە داگیرکەیییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخودانی گەریلاکان بەردەوامیی هەیە. گەریلاکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە روویان کردووەتە بەرەکانی بەرخودان و رایانگەیاند، خاکی کوردستانیان لێدەکەنە گۆڕستان.

گەریلا رۆستەم ماردین رایگەیاند، دەڕوات بۆ ناوچەى ئەرتوش و وتی، "ئێمە دەستمان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس کردووە. ئێمە دەڕۆین بەشداری ئەو هەڵمەتە دەبین".

گەریلا ئاتاکان بۆتان رایگەیاند، دەڕۆن بۆ ئەنجامدانی چالاکی و وتی، "دوژمن لە زاپ دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە. رۆیشتوون بەرەو لای شەهید مونزور. ئێمە گورزی قورسیان لێدەدەین. ئێمە ئەوان لەوێ دەردەکەین. بۆ ئەوەى جارێکیتر بیر لە داگیرکردنی ئێرە نەکەنەوە، ئێمە ئێرەیان لێدەکەین بە گۆڕستان. گەرچی هەوڵ دەدەن بە تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستاندا بەرەوپێش بڕۆن، بەڵام ئێمە ئەوان بە تەکنیکەکانی گەریلا لە ناو دەبەین و تێکیان دەشکێنین".

گەریلا تیرێژ جزیر رایگەیاند، بەرەو ناوچەى زاگرۆس دەڕوات و وتی، "شەڕێکی قورس روودەدات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت لە بەرامبەر گریلاکانی ئازادیی کوردستاندا شەڕ بکات و بەرگە بگرێت. هێرشێکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، ئێمەش بە گەریلایەتیی پرۆفیشناڵ و هاوچەرخ لە دژیان دەوەستینەوە. ئێمە شەڕێکی قورس و فیداییانە بەڕێوەدەبەین. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان هەستیار بێت".

ژ.ت