گەریلاکانی هەپەگە لە ئاسمانەوە لە سوپای داگیرکەری تورکیاندا

گەریلاکانی هەپەگە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شەهید بێریتان لە حەفتانین و گردی گیێی بێگۆڤا بە فرۆکەی بێفرۆکەوان چالاکیان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەردوو چالاکیەکەی حەفتانین و بێگۆڤا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئەستەندەرۆن ئەنجامدراون.

هەپەگە وتیشی گواستنەوەی هێزەکانی پەدەکەش بەرەوە دەوروبەری ئاکرێ و گارە بەردەوامە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا:

٢٨ت تشرینی یەکەم کاتژمیر ٠٩:٣٠ لە هەرێمی حەفتانین بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە داگیرکەرانیاندا لەسەر گردی شەهید بێریڤان.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٢٥ بارەگای سەر گردی بیێی سوپای داگیرکەری تورک لە ناحیەی بێگۆڤای ناوچەی زاخۆ بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بچووک بۆردومان کرا.

هەردوو چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان پێکا و داگیرکەران سزادران.

هەردوو چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئەسکەندەرون ئەنجامدران.

جموجووڵی پەدەکە بەردەوامە

هەوڵەکانی پەدەکە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئاکرێ و هەرێمی گارە بەردەوامە. چەکی قوڕس، ئۆتۆمبێڵ و هێزی زۆرتر بۆ ناوچەکە ڕەوانە دەکرێت و جموجووڵ بەردەوامە."

ف.ق