گەریلاکانی کوردستان سورن لەسەر بڕیارەکەیان

سوپای تورک هەموو شێوازێک بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەلێ و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا بشکێنێت.

بەرخۆدانی گەریلا لە ناوچەی وەرخەلێی ئاڤاشین بەردەوامە. ماوەی سێ مانگە بەرخۆدان لەبەرانبەر هێرشەکانی داگیرکەری بەردەوامە. ئەم بەرخۆدانە لە تونێلەکانی شەڕ و لە ناوچەکە بەردەوامە. گۆڕەپانی وەرخەلێ بووەتە ئەو ناوچەیەی کە درێژترین و توندترین شەڕی تێدا بەڕێوەدەچێت.

سەربازانی تورکی کە هەموو شێوازێکی دژی ئەخلاقی لە مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بەکاردێنن و ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، هەیمەنەی سوپاکە تێکچووە. سوپای تورک کە هەموو جۆرە دڕندەییەک ئەنجام دەدات، یەکەم جارە لە ناوچەیەک کە دەیویست داگیر بکات، گیریخواردووە.، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاسێبوونی چالاکی گەریلاکانە لەو ناوچەیەدا. گەریلاکان هەلومەرجی جوگرافی و هەوا و تەکنیکی دوژمن تێکدەشکێنن. لە ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا چالاکی لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا نیشانەی ئەمەیە.

یەکینەکانی گەریلا کە لە سەرەتای هێرشی داگیرکارییەوە چەندین چالاکیان ئەنجامداوە، لە کامێراکانیانەوە پەیام بۆ هەڤاڵەکانمان دەنێرن و بانگەشە دەکەن. هەروەها گەریلاکان لەبارەی دوژمنەوە زانیاری دەدەن کە ماوەیەکی زۆرە چاودێریان دەکەن. کاتێک گەریلاکان ئەو دیمەنانە تۆمار دەکەن، دەنگی فڕۆکەی جەنگی و تۆپ دەبیسترێت. کاتێک تەقینەوەکان روودەدەن، گەریلاکان لە شوێنی خۆیان ناجوڵێنەوە، پەیامەکەیان بۆ هەڤاڵەکانیان ئەوەیە کە ئێمە سەردەکەوین!

ف.ق