دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە چیاکانی کوردستان، ٧٣ مین ڕۆژی لەدایبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە چیا ئازادەکانی کوردستان پیرۆز کرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەی شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد. شوێنی مەراسیمەکە بە بەرهەمەکانی گەریلاکانی ئازادی خەمڵێنرا. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا نەمام چێندران و گەریلاکانی ئازاد هەستی خۆیان بەم بۆنەیەوە دەربڕی و هیوای ئازادکردنی ڕێبەری ئۆجالانیان کرد و بەهێزکردنی خەباتی پژاکیان دووبارە کردەوە.
دوای چاندنی نەمامەکان، زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک لەبارەی گرنگی ڕۆژەکە قسەی کرد و وتی، " ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ، لە هەمانکاتدا ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازاد (پژاک) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) یە. بەم بۆنەیەوە ٤ی نیسان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، دایکانی شەهیدان، گەلانی ئێران و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڤاڵان و هەڤاڵانی زیندان، دۆستانی کورد و هەموو کادر و لایەنگرانی پژاک پیرۆز دەکەین. ئەەم ڕؤژە، ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردی ئازاد و مرۆڤایەتیە. ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکەیدا دەڵێت کە پژاک لەسەر چیاکانی زاگرۆس و تۆرۆس دەتوانێت ببێتە سمبوڵی ئازادی و ئاشتی بۆ گەلان لەم جۆگرافیایەدا. بۆ ئەوەش پژاک ئەمڕۆ لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشانەکەی بەهێز دەکات."
زیلان ڤەژین راشیگەیاند هەر پارتێک هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بکاتە بناغەی خۆی، بێگۆمان سەردەکەوێت. خەباتی پژاک لە ماکۆ تاوەکو لۆڕستان، لەنێو زیندانەکاندا بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ شیرین عەلەمئولی و هەڤاڵانی ئەمڕۆ لە کەسایەتی زەینەب جەلالیان بەردەوامە، ئیرادە و هێزێکی نوێی بە گەلی کورد و گەلانی ئاشتیخواز بەخشیوە."
زیلان ڤەژین لە کۆتایی قسەکانیدا، باسی تێکۆشانی گەل و گەریلا کرد لە ساڵی ٢٠٢٢دا و بەڵێنی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی دووبارە کرد و جارێکی دیکە ٤ی نیسانی لە گەل و گەریلا پیرۆز کرد.
ئاهەنگەکە بە شانۆ، گۆرانی و هەڵپەڕکێی گەریلاکان بەردەوام بوو و هەر گەریلایەک بەرهەمێکی ئامادە کردبوو بۆ ئەم ڕؤژە. دواتر گەریلاکانی ئازادی بە هەڵپەڕکێ کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.
ف.ق