گەریلاکانی ئازادی لە چیای رەش لە داگیرکەرانیاندا: ٢ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی شەهید سۆرخوێنی چیای رەش لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی شەهید سۆرخوێنی چیای رەش لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە سەرلەبەیانی ١٤ی ئایار لەنێوان هێزەکانی هەپەگە و داگیرکەراندا شەڕی سەخت روویداوە کە ویستویانە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید سۆرخوێنی هەرێمی بەرخۆدانی چیای رەش پێشڕەوی بکەن.
هەپەگە رایگەیاند، لەو گۆڕەپانەی بەرخۆداندا بە تاکتیکی سابۆتاژ لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدراوە و ٢ داگیرکەر سزادراون.
راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٤ی ئایاردا داگیرکەران ویستویانە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید سۆرخوێنی هەرێمی بەرخۆدانی چیای رەش پێشڕەوی بکەن، بەڵام بە تاکتیکی سابۆتاژ لەدژیان چالاکی ئەنجامدراوە.
لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادراون. لە هەرێمەکە پێکدادانی قورس بەردەوامە."
ف.ق