وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌بور گوننای، له باره‌ی دۆخی زیندانیانی نه‌خۆش و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له گرتووخانه‌كان، له وان له‌گه‌ڵ ژنانی پارێزه‌ر كۆبوه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له سه‌ندیكای پارێزه‌ران له وان ساز كرا، ژماره‌یه‌كی زۆر پارێزه‌ری ژن ئاماده بوون.
ئه‌برو گوننای ئاماژه‌ی به دۆخی زیندانیانی نه‌خۆش كرد و وتی، "له كه‌سایه‌تی ئایسه‌ڵ توغڵوكدا ئه‌و كێشانه‌ی كه زیندانیانی نه‌خۆش رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه باشتر بینرا. ئێمه له قۆناغێكی له‌و جۆره‌داین كه گرتووخانه‌كان گۆڕدراون بۆ شوێنی مردن، شوێنی كوشتنی بكه‌ر نادیار".
ئه‌برو گوننای وتی، "هه‌روه‌ك چۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه به پشتیوانی ژنان ده‌توانین ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆمان بپارێزین، له گرتووخانه‌كانیش پشتیوانی ژنان ده‌كه‌ین، پشتیوانی به‌هێزتر ده‌كه‌ین".
'بناغه‌ی ئه‌و سته‌مه له گۆشه‌گیری له ئیمراڵیدایه'
گوننای به بیری هێنایه‌وه كه دوای په‌تای كۆرۆنا له گرتووخانه‌كان پێشێلكاری مافكانی مرۆڤ زیاتر بوون و وتی، "رۆژێك نییه كه ئه‌شكه‌نجه، كرده‌وه‌ی خراپ و كوشتن روونه‌دات. ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به‌ده‌یان زیندانی نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌مووشیان له ژووری تاكه‌كه‌سیدا، به كه‌مته‌رخه‌می و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌وه كوژران. ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌كان رووده‌دات مردن نییه، هه‌موو كوشتنه. له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا پێویستمان به‌وه‌یه كه به تایبه‌تی خاوه‌نداری له هه‌ڤاڵانمان له زیندان بكه‌ین. ئێمه ده‌زانین كه بناغه‌ی ئه‌و سته‌مه له گۆشه‌گیری له ئیمراڵیدایه. ئێمه ده‌زانین كه سیستمی گۆشه‌گیری به ته‌واوی گرتووخانه‌كانی توركیادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
دوای وته‌كانی گوننای كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌ی داخراو به رووی راگه‌یاندنه‌كان به‌رده‌وام بوو.
هـ . ب