هاتوچۆی ٣ گوند لە جوودی قەدەغەکرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتوچۆی لە ٣ گوندی چیای جوودی قەدەغە کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتوچۆی لە ٣ گوندی چیای جوودی قەدەغە کرد.
هێرشی داگیرکەری لەسەر هەرێمەکانی چیای جوودی لە بەرزاییەکانی شڕنەخ بەردەوامە. هەموو رۆژێک سەربازی زیاتر لە سلۆپی و ناوەندی شڕنەخەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری چیای جوودی رەوانە دەکرێن.
هاتوچۆ بۆ گوندەکانی خنس، شەمگا، سۆربتمە و گردی چۆلیای ناوچەی سلۆپی و دەوروبەری چیای جوودی لە ١١ی ئایارەوە قەدەغەکرابوو.
ئەمجارەش هاتوچۆ بۆ گوندەکانی سەرێدەهلێ، ئاڤگاماسیا و شلەوێتی شڕنەخ لە بناری چیای جوودی قەدەغەکرا. راگەیەنرا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندنشینان ویستویانە بچنە گوندەکان بەڵام ڕێگریان لێکراوە.
ف.ق