هاتووچۆ لەو گوند و کوێستانانە کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەرییان تێدایە قەدەغەکرا
لە گەڤەر، لە هێرشی داگیرکەری سوپای تورکدا قەدەغەی هاتووچۆ لە ٢ گوند و کوێستان راگەیەندرا.
لە گەڤەر، لە هێرشی داگیرکەری سوپای تورکدا قەدەغەی هاتووچۆ لە ٢ گوند و کوێستان راگەیەندرا.
لە هەرێمی چیای سپێرێز کە گوندەکانی تلۆرانی سەروو و تلۆرانی خوارووی ناوچەی گەڤەری سەربە جۆلەمێرگ کەوتوونە ئەوێوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی دەستیپێکراوە. زانرا کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جەردەوان بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و کەرستەی سەربازی رەوانەی ناوچەکە کراون. هەروەها زانرا کە گوندە ئاماژەبۆکراوەکان گەمارۆدراون و هاتووچۆ لەو گوندانە قەدەغەکراوە.
راگەیەندرا کە لە گۆڕەپانەکانی چیای سپێرێز و عومەرێ جموجۆڵی فڕکەی بێفڕۆکەوانی (سیها) لەئارادایە.
لە هەمان کاتدا زانرا کە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانویست مەڕوماڵاتەکەیان ببنە کوێستان، رێگرییان لێکراوە.
هـ. ب