هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئامەد رەوانەى دادگا کران
هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئامەد و یەنیشەهیر دواى ٨ رۆژ لە دەستگیرکردنیان ئەمڕۆ رەوانەى دادگا کران.
هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئامەد و یەنیشەهیر دواى ٨ رۆژ لە دەستگیرکردنیان ئەمڕۆ رەوانەى دادگا کران.
هولیا ئالۆکمەن ئویناک و زیاد جەیلان هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئامەد، رەمزییە سزجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی هەدەپەى ناوچەى یەنیشەهیر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵان و بارەگاکانی هەدەپەدا لە ئامەد و یەنیشەهیردا دەستگیرکرابوون.
هاوسەرۆکانی هەدەپەى ئامەد و یەنیشەهیری ئامەد دوای ٨ رۆژ لە دەستبەسەری و لێکۆڵینەوە ئەمڕۆ رەوانەى دادگا کران.
چاوەڕێ دەکرێت داواکاری گشتی لە دادگا وتەى هاوسەرۆکانی هەدەپە وەربگرێت.
ژ.ت