هاوسەرۆکانی کەجەدە و دەبەپە بانگەوازیان کرد بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی تشرینی دووەم
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک و هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و ئازاد بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم.
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک و هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و ئازاد بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم.
پلاتفۆرمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە ١٧ ی تشرینی دووەم لە چوارڕیانی باسین لە ئێلح "گردبوونەوەی ئازادی و دیموکراسی" ئەنجام دەدات. نەخشەڕێگای گردبوونەوەکە لە لقی ئێلح پیترۆڵ ئیش خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک تیشکی خستەسەر دانانی قەیوم دژی ئیرادەی گەلی کورد، گوتی: "گەلی کورد ئەم فشارانە قبووڵ ناکات و لە هەموو جێیەک بەرخۆدان دەکات. یەک لەو شوێنانەش بەرخۆدانی ئێلحە کە گەلەکەمان ڕۆژانە بەرخۆدان دەکات. بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی شکۆدار دژی کۆیلایەتی، لە ١٧ ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە دەبین".
ئوچار: بۆ ئازادی ئۆجالان بەشداری گردبوونەوەکە دەبین
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند بە دانانی قەیوم دەیانەوێت دەسکەوتەکانی گەلی کورد ڕادەستی حزبوڵا بکەن، بەڵام لەبەرامبەردا بەرخۆدانی گەل دژی ئەم هەوڵە بەردەوامە، گوتی: "فیکری بەڕێز ئۆجالان لە چەند ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە. تاکە هیوای ئەم وڵاتە، پێشنیارە چارەسەرییەکانی بەڕێز ئۆجالانە. پێویستە دەسەڵات ئەمە ببینێت و هەنگاو بنێت. بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و ئاشتییەکی شکۆمەند بانگەواز لە هەمووان دەکەین بڕژێنە گۆڕەپانەکان. بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانەکان نیشان بدەین. ئەم دەسەڵاتە دەیەوێت پرسەکان بە توندوتیژی چارەسەر بکات. دژی قەیوم گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام بدەین. بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" گردبوونەوە ئەنجام دەدەین".