هاوسەرۆکی دبەەپە-ی وان: لە زیندانەکان ئەشکەنجە بە سیستەم کراوە

هاوسەرۆکی دەبەپە ی شاری وانی باکوری کوردستان چەتین یورا دەڵێت: ئەشکەنجە لەسەر گیراوانی سیاسی کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان بە سیستەماتیک کراوە.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ماوەی ٢٨٨ ڕۆژە بەردەوامە، وێرای هەموو فشارەکانی دەوڵەت و بەرێوبەرانی زیندان گیراوانی سیاسی بەرخودان  درێژە پێدەدەن. تا ئیستا حکومەت وڵامی داواکاریەکانی چالاکی گیراوانی سیاسی نەداوەتەوە، بە پێچەوانەوە سیاسەتی گۆشەگیری لەسەری ڕێبەری گەلی کورد درێژە پێدەدات و ڕێگە نادات خێزان و پارێزەرانی سەردانی  بکەن.

 

چەتین ئویار هاوسەرۆکی دەبەپە  لە وان دەڵیت:" ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی گۆشەگیری لەسەر بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان بەرێوە دەچیت، لە ساڵی ٢٠١٥ وە دەوڵەت ڕێگە نادات خێزان و پارێزەرانی سەردانی ڕێبەر ئۆجەلان بکەن، ئیمە لە بەر پەتای کۆرنا و گومانمان لە تەندروستی ڕێبەر ئۆجەلان هەیە، وەک دەبەپە و گەلی وان داوا دەکەین بە زووترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان بکرێت."

ئویار سەرنجی ڕاکێشایە سەر چالاکی مانگرتنی گیراوانی سیاسی کورد لە زیندانەکاندا وتی:" لە زیندانەکاندا بە هەزاران هاوڕێمان لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، ئێمەش لای خۆمانەوە دەڵین گۆشەگیری شەرمەزار دەکەین، گۆشەگیری دەبێت بشکێندرێت و دەبێت وەزارەتی دادی تورکیا بڕیار بدات"

هەروەها وتیشی فشارەکانی لەسەر گیراوانی سیاسی زیادی کردەوە بە تایبەتی ئەو هاوڕیانەی کە ئیستا لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان و تی: ئەو چالاکیە ٢٨٨ ڕۆژە لە زیندان بەرێوە دەچێت، ئەو هاوڕیانەی لە زیندانەکان نەخۆشن ناتوانن بچن بۆ دکتۆر چونکە ١٤ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بە تیان بەجێان دێڵن، وتیشی: ئەو نامانەی کە بە زمانی کوردی نوسراوان بۆ گیراوانی سیاسی هاتوە بەرێونەرانی زیندان دەستیان بەسەردا دەگرن و ڕادەستی زیندانیانی ناکەن، لە زیندانەکاندا دەوڵەت گۆشەگیری لە ناو گۆشگیری بەرێوە دەبات. ئێمە دووبارەی دەکەینەوە دەڵێن با گۆشەگیری بشکێندرێت و چارەسەری پێش بکەوێت.