هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی توشبای وان دەستگیرکرا

خانم ئاککوش هاوسەرۆکی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەی توشبای وان بە بیانوی ئەوەی سکاڵای لەدژی تۆمارکراوە دەستگیرکرا.

بەپێی زانیاریەکان، خانم ئاککوش هاوسەرۆکی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەی توشبای وان لە خاڵی کۆنتڕۆڵی پۆلیس دەستگیرکراوە.

باسی ئەوە دەکرێت کە سکاڵا لەدژی خانم ئاککوش تۆماکراوە.

خانم ئاککوش هاوسەرۆکی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەی توشبای بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی تەتوان گواستراوەتەوە.

ف.ق