هەبەدەهە: کاتی ئەوەیە لەگەڵ کورد یەکبگرین و چالاک بین

هەبەدەپە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری تورکدا و وتی، "پێویستە مرۆڤ لەگەڵ گەلی کورد جێگەی خۆی بگرێتەوە. کاتی سەیرکردن نییە، بەڵکو چالاکیە."

بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەسەرناوی 'لەدژی داگیرکەری یەکبگرین، فاشیزم هەڵوەشێنین' راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەبەدەهە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا  و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەری کرد و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لەگەڵ گەلی کورد جێگەی خۆیان بگرن.

هەبەدەهە وتی، "گەلانی رەنجدەر، پێویستە لەگەڵ گەلی کوردی رەنجدەر جێگەی خۆیان برگن، لەدژی داگیرکەری و تاڵان لەسەر جۆگرافیای کوردستان بوەستنەوە. هەر کەسێک بە خۆی دەڵێت شۆرشگێر، دژەفاشیست، دیموکرات، مرۆڤ و پارێزەری مافەکانی مرۆب و سروشت، پێویستە بچێتە نێو کۆڵان و گۆڕەپانەکان، لەدژی داگیرکەری یەکبگرن و بە تێکۆشان فاشیزم هەڵوەشێنن. هەر مۆلۆتۆف، بۆمب، گولەیەک لەبەرانبەر دەسەڵاتی فاشیست بتەقێنرێت کە دوژمنی گەلە، دەبێتە حسابپرسینەوەی ملیۆنان رەنجدەر و شۆرشگێر. کاتی سەیرکردن نییە و کاتی چالاکیە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا، "گەریلا لەدژی فاشیزم لە تێکۆشاندایە لە کوردستان لە سەنگەری پێشەوەدایە. بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی دژی فاشیمز و گورزلێوەشاندن هەموو شارەکانی تورکیا پێویستە بکرێنە سەنگەر. ئەمڕۆ ئەوانەی کە لەبەرانبەر هێرشی سەر گەلەکەمان و هەرێمەکانی گەریلا بێدەنگن، پێویستە باش بزانن کە سبەینێ رووبرووی هێرشی قۆرس دەبنەوە."

ف.ق