HBDH:تۆڵەی شەهید قاسم ئەنگین لە فاشیستان دسەنینەوە
HBDH یادی شەهید قاسم ئەنگینی کردەوە و رایگەیاند، شەهید ئەنگین شۆڕشگێرێکی نمونەیی بوو کە لە هزر و بیری شۆڕشگێرانی تورکیا و کوردستاندا، جێی خۆی کردەوە.
HBDH یادی شەهید قاسم ئەنگینی کردەوە و رایگەیاند، شەهید ئەنگین شۆڕشگێرێکی نمونەیی بوو کە لە هزر و بیری شۆڕشگێرانی تورکیا و کوردستاندا، جێی خۆی کردەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکێتی گەلان- HBDH لە بارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"قاسم ئەنگین بە ژیان و هەڵوێستە نمونەییەکەی، جێی خۆی لە هزر و بیری شۆڕشگێرانی کوردستان و تورکیاندا کردەوە، ئەو شۆڕشگێرێکی گرنگە.
بە ژیانی شۆڕشگێری ٣٥ ساڵەی خۆی، بوو بە یەکێک لە بەڕێوەبەرە گرنگەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان. لە هەر بەرەیەک کە لێی بوو، لە ناو ژیانی شۆڕشگێریدا بووە شۆڕشگێرێکی نموونە بۆ خولقاندن و دروستکردن و خەباتکردن.
بە هۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانەی فاشیزم ئەنجامی داون، لێپرسینەوەیەکی زیاتر دەکەین. لە کەسایەتی هاوڕێمان قاسم ئەنگیندا سوێندمان بۆ هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و تورکیا ئەوەیە کە لەسەر خاکی تورکیا و باکوری کوردستان شۆڕشی یەکێتی دروست بکەین. لەسەر ئەم بنچینەیە، بە هەموو دەرفەتێکمانەوە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیست و چەتەکانی دەکەین."
ز.ش