رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خۆی له باره‌ی هاوبه‌شی په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك به‌م جۆره دووابوو:
"ده‌بێت هه‌موو كورد بزانن كه ئه‌مه شه‌ڕی په‌كه‌كه و په‌ده‌كه نییه. هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه له باشور و گوایه له هه‌رێمی په‌ده‌كه‌ش رووده‌دات، له‌وێ توركیا هه‌یه. جلوبه‌رگی په‌ده‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناویدایه له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی توركدایه. ئێستا ده‌بینرێت كه ئیراده به ته‌واوه‌تی به ده‌ست یه‌كینه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وابكات كه وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه ئیراده‌یه‌كی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی بۆ په‌ده‌كه ده‌چن توركیا له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی په‌كه‌كه بۆی ده‌نێرێت. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌وترێت كه په‌ده‌كه له ناو ئیراده‌ی كورداندا خاوه‌نی جێگه‌یه‌كه، ئه‌گه‌ر ده‌وترێت 'په‌ده‌كه‌ش رێكخراوێكی كوردییه' ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم ئه‌مه‌یه: با نه‌بنه هاوكاری و یارمه‌تیده‌ری یه‌كینه‌كانی تورك. با ئه‌و سه‌ردانه به‌رفراوانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نه‌یكه‌ن. له‌و بابه‌ته‌دا با دڵنیایی بده‌ن، ئێمه جارێكی تر ئه‌و شه‌ڕه نه‌كه‌ین. به‌ڵام بێ دودڵی ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌ناو ببه‌ن، ئێمه به شێوه‌یه‌كی بێ هاوتا خۆڕاگری ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه تائێستا خۆڕاگریمان كرد.
ئێمه به‌وه ناڵێین 'شه‌ڕ له دژی په‌ده‌كه'. ئه‌وه‌ی له ئارادایه شه‌ڕی له‌ناوبردنه كه به به‌شداری هه‌موو جۆره هێزه ئیمپریالیستیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ر بۆیه ئێمه له ناو خۆپاراستنێكی ژیانییداین. به سه‌دان ساڵه، بێهێزكردن، پارچه‌پارچه‌كردن، به‌ڕێوه‌بردن به شێوازی هه‌ره چه‌په‌ڵ و ئاست نزم نه‌خۆشیه‌كه له شێرپه‌نجه‌ش خراپتره كه مامه‌ڵه‌ی خیانه‌ت له ناو ته‌واوی گه‌لی كورددا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
خیانه‌تی ناوخۆیی كوردستان كۆتا خزمه‌تی خۆی به دوژمن ده‌كات. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و خزمه‌تكردن بوه‌ستێنین. ئه‌و لێپرسینه‌وه‌ی ئێمه بووه‌ته كۆتا هه‌نگاوی لێپرسینه‌وه‌ی مێژوویی. له‌و لێپرسینه‌وه مێژووییه‌دا هێزه‌كانی گه‌ل كه ئه‌ویش ده‌بێته به‌شی په‌كه‌كه، سه‌رده‌كه‌ون.
ژیان له‌م وڵاته یان به به‌شداربوون له ناو ئه‌م شه‌ڕه و به پشتیوانی لێی به‌رده‌وام به، یانیش له‌گه‌ڵ دوژمن به‌رده‌وامبه. هاوشانی له‌گه‌ڵ دوژمن به‌شی خۆی به‌رده‌وام بووه، ده‌ڵێم ئیتر به‌سه. به‌سه بۆ ئه‌م هاوكارییه له‌گه‌ڵ دوژمن. پێویسته هه‌ندێك رێكخراوی كوردی ناوشیار، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ی خۆیان ببن. كار و خه‌بات له‌مه‌دواوه له كوردستان به‌و جۆره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جگه له‌وه نه ژیان په‌سه‌ندی ده‌كات، نه‌ئێمه‌ش قبوڵی ده‌كه‌ین".
هـ . ب