هەدەپە بانگەوازی لەهێزەكانی باشور دەكات: بێدەنگ نەبن
نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشوری كوردستان راگەیاند، لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەری بێدەنگ نەمێنن، لەبەر ئەوەی لەژێر بەرپرسیاریەتیەكی قورسدا بمێننەوە.
نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشوری كوردستان راگەیاند، لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەری بێدەنگ نەمێنن، لەبەر ئەوەی لەژێر بەرپرسیاریەتیەكی قورسدا بمێننەوە.
لەشاری هەولێر، نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە" لەباشوری كوردستان، سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەدژی هەرێمی باشوری كوردستان، لێدوانێكی راگەیاندنی بۆ رای گشتیدا. لێدوانەكە لەلایەن هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپەی باشورەوە،"حیكمەت خەتیب"ەوە خوێندرایەوە.
لەلێدوانەكەیدا هەدەپەدا ئاماژەی بەوەكرابوو كە؛ هێرشی دەوڵەتی تورك بۆ سەر گەلی كورد بەهیچ شێوەیەك پرسەكانی توركیا چارەسەر ناكات، بەپێچەوانەوە كێشە ئابوری، سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان قوڵتر دەكاتەوە.
لێدوانەكە بەمشێوەیە بەردەوام دەكات؛ ئەوانەی كە لەبەرامبەر بە هێرشەكان بێدەنگ بمێنن، ئەوا رووبەرووی بەرپرسیاریەتیەكی مەزنی فاشیستی ببنەوە. بانگەوازی لەهەموو ئازادیخوازان دەكەین، بێدەنگ نەبن و نەبنە هۆكاری درێژكردنی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە. دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بێدەنگ نەمینێت و داوا رەواكانی گەلی كورد نەكاتە قۆربانی هێرشە داگیركەران.
لەكۆتایی لێدوانەكەدا پارتی دیموكراتی گەلان، نوێنەرایەتی باشوردا هاتبوو؛ بانگەوازی لە هەموو رێكخستنە سیاسییەكان دەكەین، لەبەرامبەر بەهێرشەكان خاوەن هەڵوێست بن".
لەكۆتاییدا لەسەر پرسی، هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە چییە؟ هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشوری كوردستان، حیكمەت دەڵێت:"بەراستی ئەگەر كوردستان یەك پارچەیە، ئەو كاتە مافی هەموو كوردێكە لەشوێنێكی ئەم كوردستانەدا بژیت. بۆ ئەوەش بێدەنگی و وەڵامنەدانەوەیان، ئەخلاقی نییە".
ف.ق