جێگری هاوسەرۆكی گشتی لەهاوپەیمانی پرۆپاگەندە بەرپرسی بڵاوكردن و چاپكراوەكان لەهەدەپەدا، تەیب تەمەل بەلێدوانێكی نوسراو رۆژی رۆژنامەگەری كوردی پیرۆز كرد.
لەلێدوانەكەدا ئاماژە بەوە كراوە:
رۆژنامەی كوردستان كە بەیەكەم رۆژنامەی كوردی دادەنرێت، لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لەقاهیرە، پایتەختی میسر لەلایەن مقداد محەمەد بەدرخانەوە دەستی بەبڵاوكردنەوە كرد. لەبەر ئەمەش رۆژی ٢٢ی نیسان وەكو رۆژی رۆژنامەگەری كوردی پەسەند كراوە.
١٢٤ ساڵ پێش رۆژنامەی كوردستان هەر دوو حەفتە جارێك دەستی بەبڵاوكردنەوە كرد و بەگشتی ٣١ ژمارەی لێ بڵاوكرایەوە. رۆژنامەی كوردستان بەهۆی زەخت و گۆشارەكانی دەوڵەتی عۆسمانی لەهەندەران دەركەوت. بەدەركەوتنی رۆژنامەی كوردستان، بنەمایەك بۆ رۆژنامەوانی كورد دامەزرا. رۆژنامەی كوردستان لێگەڕینی حەقیقەت و راستی كردە بنەمایەك بۆ خۆی و بەو شێوەیەش بووە سەرەتایەك بۆ راگەیاندنی كوردی.
رۆشنبیری كورد لەسەر بنەمای رۆژنامەی كوردستان پێشكەوت. ژیانی سیاسی، ئاكادیمی، كەلتور و هۆنەر رۆشنبیری كورد خۆی بەرێكخستن و پێشخست. ئەو كاروانەی ١٢٤ ساڵ پێش ئەمڕۆ دەستی پێكرد، هەمیشە بووە ئامانجی هێرشی داگیركەر و دەسەڵاتدارانی كە بەسیاسەتی ئینكار و توانەوە و لەناوبردن دەیانەوێت هەبوونی خۆیان بەردەوام بكەن. هەم بووە ئامانجی هێرشی قورس، هەمیش هێرشیان كردە سەر. راگەیاندنی كورد و میراتی راگەیاندنی ئازاد بەقۆربانیەكی زۆر لەژێر زەخت و گۆشاری لەڕادەبەدەر هەبوونی خۆی پاراست و تا ئەمڕۆكەش بەردەوامە. ئەمڕۆكەش بۆ رووناككردنی كۆمەڵگە و دەنگ و رەنگی كۆمەڵگە رۆڵێكی ژیانی بەرێوە دەبات.
راگەیاندنی كوردی بەتایبەتی لەساڵانی ٩٠ەكاندا لەگەڵ كۆشتن، ئەشكەنجە و دەستگیركردن، قۆربانی زۆر گەورەی دا. ئەمڕۆكەش رووبەرووی هەمان هێرش، زەخت و گۆشار و ئاستەنی رووبەروو دەبێتەوە. بەڵام میراتی راگەیاندنی ئازاد، لەگەڵ هەموو توندوتیژی، گۆشار و ئاستەنگیەكان بەبێ ئەوەی تەنازۆڵێكیش بكات، رێگای مقداد محەمەد بەدرخان، موسا عەنتەر و غۆربەتیان و میراتی ئەوان و تێكۆشانی خۆی درێژە پێ دەدات.
راگەیاندنی كورد، ئەمڕۆكە لەژێر هێرش و هەڕەشەی مەزندایە. بەتایبەتی دەیانەوێت بیكەنە بەشێك لەو لەناوبردنەی كە لەدژی دەسكەوتەكانی گەلی كورد بەرێوەی دەبەن. دەیانەوێت بیكەنە ئامرازێك كە خزمەت بەبەرژەوەندی دەسەڵاتداران بكات. لەبەر ئەوەش راگەیاندنی كورد رووبەرووی هەڕەشەی مەزن بووەتەوە. پاراستنی مافی گەلی كورد، بەئەساس وەرگرتنی ئازادی گەلی كورد، فەرمانی میراتی رابردوو و ئەو شتێكە كە رۆژنامەی كوردستان دەستی پێكردبوو.
بەم بۆنەوە بانگەوازی لەلایەنەكان دەكەین خاوەنداری لەرۆژنامەگەری كورد بكەن. بانگەوازی دەكەین لەدژی ئەو هێرشانەی لەدژی گەلی كورد، داواكارین لەچوارچێوەی خاوەنداری كردن لەماف و ئازادی گەلی كورد، وەكو میراتێكی رۆژنامەی كوردستان، لەو راگەیاندنانەی كە راستیەكان دەگۆزانەوە، خاوەنداری بكەن".
. ئێمە جارێكی تر بەروومەت و رێزەوە خەباتكارانی راگەیاندن و شەهیدن راگەیاندنی ئازاد بەبیر دێنینەوە. ئێمە خەباتكارانی راگەیاندنی ئازاد كە حەقیقەت و راستی بۆ خۆیان بەبنەما وەردەگرن، رۆژی رۆژنامەگەری كوردی پیرۆز دەكەین.
ف.ق