هەدەپە و یاساناسان لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن کۆبونەوە

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن کە ئەشکەنجە دەکرێن، لەگەڵ دەزگاکانی ژنان کۆبونەوە.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە هۆتێلێک لە ناوچەی سوری ئامەد لەبارەی پێشێلکاریەکانی ژنان لەگەڵ یاساناسان دانیشتن و دواتر کۆنگرەی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا ئایشە ئاجار باشاران هاووتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادی، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و زۆر کەس ئامادە بوون.

گولجیهان شیمشەک ئەندامی ئەنجومەی پارتی هەدەپە وتی، " زیندانەکان بوون بە شوێنی مردن. ئێمەش دەمانەوێت پێکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی پێکەوە کارێک بکەین."

دوای شیمشەک، باشاران قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەدەرەوەین بەڵام هاوڕێکانان بۆ تێکۆشانی ژنان لەلایەن دادگالان و زیندانەکانەوە ئەشکەنجە دەکرێن و بەدیل گیراون. ٣٠ ساڵە سزایان بەسەر ئایشە گۆککان، ٢٢ ساڵ بەسەر لەیلا گیوڤەن و زۆر هەڤاڵی دیکەی ژندا سزا سەپێنراوە."

باشاران باسی ئەوەشی کرد کە لە زیندانەکاندا گۆشەگیری هەیە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو رووەکانی ژیان داناوە و وتی، " غەریبە گەزەر گەورەترین نمونەیە. وتیان خۆی کوشتووە، بەڵام دەزانین کە شتێکی وا نەبووە."

باشاران ئاماژەی بە دۆخی زیدانیانی نەخۆشدا و وتی، " بە بەردەوامی باسی دۆخی ئایسەل تۆغلوک و زیندانیانی دیکە دەکەین. بەهۆی راپۆرتی سیاسی پزیشکی داد ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. دەزگای پزیشکی داد بەپێی خواستی دەسەڵات راپۆرت ئامادە دەکات و دەلێت، زیندانیانی نەخۆش دەتوانین لە زیندانەکان بمێننەوە. لە زیندانەکاندا دۆخی زیندانیانی نەخۆشی ژن، زۆر خراپە. ئێمە باسمان لەسەر دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش و ئایسەل توغلوک کرد، بۆ ئەوەی پێکەوە کارێک بکەین."

ف.ق