هەگەپە: لە حەفتانین داگیرکەرێک سزادرا

هەپەگە رایگەیاند، ٢ی تشرینی دووەم لە ناوچەی خانتووری حەفتانین، لەسەر گردی سویقاست لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانیان بە تاکتیکی سویقاست چالاکیان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە و داگیرکەرێک سزادراوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە خانتووری هەرێمی حەفتانین لە گردی سویقاست لەدژی داگیرکەران بە تاکتیکی سویقاسر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

فڕۆکەکانی شەڕ زاپ، خواکورک و ئاڤاشینیان بۆردومان کرد

سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەریمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. زانیاریەکان بەم شێوەیەن:

٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٢٠ ناوچەی چەمچۆی زاپ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ ناوچەی کارکەری زاپ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٢٠ ناوچەی کۆلیتی خواکورک لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٤٥ ناوچەی چەمچۆی زاپ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

لە هێرشە ئاسمانیەکان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق