بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە لە ڕاگەیاندرواێکدا ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی کردنەوە و گوتی: "بوون بە پێشەنگی شکۆدارترین بەرخۆدان کە مێژوو بەخۆیەوە بینیوێتی."

ڕاگەیاندراوی ناسنامەی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە ڕاگەیاندراوی ٢٧ نیسانی ٢٠٢٥ماندا بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاومان کردبووەوە کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ١١ی نیساندا هێرشی سەر سەنگەرمانی کردووە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و هەردوو هاوڕێمان بەسێ و میترا شەهیدبوون، کە بە فیدایەتیییەوە جەنگان و ڕێگەیان نەدا بە داگیرکەران.

دەوڵەتی تورک بە نامەردانەترین و نامرۆڤایەتیترین ڕێگە کە مێژوو گەواهیدەرێتی، هەوڵدەدات ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بشکێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت بگات بە ئەنجامێک لە هێرشە قڕکارییەکانی دژ بە گەلەکەماندا. لەبەرانبەر ئەمەدا، میلیتانانی ئاپۆیی کە گەورەترین بەهانی مرۆڤایەتییان لەخۆدا ناونشین کردووە، وێڕای هەموو بێ دەرفەتییەکان لە پێناو ئەو بەهایانەدا تێدەکۆشن و گیانی خۆیانی بۆ بەخت دەکەن.

میلتانانی ئاپۆیی لە شەڕی جوانی و ناشرینی، باشی و خراپی، ڕووناکی و تاریکیدا، کە لە دەستپێکی مرۆڤایەتییەوە درێژەی هەیە، هەمیشە نوێنەرایەتی جوانی، باشی و ڕووناکییان کردووە، وەک سەربڵندنی مرۆڤایەتی پێشکەووتوو جێگەی خۆیان لە مێژوودا چەسپاندووە.

هاوڕێیانمان بەسێ و میترا کە یەکێکن لەو میلیتانە فیداییە نەمرانە، لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی بوونە دواین نوێنەری نەریتی پیرۆز. هاوڕێیانمان بەسێ و میترا زۆر زوو لە ژیانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کە کۆتا کردەوەی زهنیەتی سەردەستەیی پیاوە و نکۆڵی مرۆڤایەتی و سرووشت دەکات تێگەشتن، کەوتنە لێگەڕین و لەسەر بنەمای ئازادی ژن ئاشنای پارادیمی ڕێبەر ئاپۆ بوون، ڕووەو ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاویان گرتەبەر و بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بوون.

هاوڕێیانمان لە ساتەکانی سەرەتاوە، ژیانی فیداییان وەک بنەما پەسەند کرد، ڕۆژبەڕۆژ سەرلەنوێ خۆیان دەئافراندەوە و بوونە "خۆبوون"، جوانتر و ئازادتر بوون. لە کاتێکدا کە هێرشە قڕکارییەکان لەسەر گەلەکەمان و تەڤگەرمان زیاتردەبێت، هاوڕێیانمان بەبێ هیچ دوودڵییەک لە سەنگەری بەرخۆدان و تونێلەکانی شەڕدا جێگەی خۆیان گرت و بوون بە پێشەنگی شکۆدارترین بەرخۆدان کە مێژوو بەخۆیەوە بینیوێتی.

هاوڕێیانمان بەسێ و میترا ئەو تونێلانەی کە بە بزمار و نینۆک هەڵکۆڵی، گۆرییان بۆ شەبەنگی ئایندەی مرۆڤایەتی، وەڵامی پێویستی هەموو هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرییان دایەوە و هەڵوێستی بێهاوتایی میلیتانیی ئاپۆییان نیشانی دۆست و دووژمن دا. هاوڕێیانمان بەسێ و میترا نیشانیاندا کە گەل و تەڤگەرێک بە میلیتاننانی لەم شێوەیە فیدای، بە پێداگری بەرخۆدان تا کۆتا هەناسەی خۆیان تێکناشكێن، بەم هەڵوێستەیانەوە بوونە هەڵبژێردراوترین میلیتانی پارتی پەکەکە و پاژکمان.

بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان کە میلیتانی پێشەنگی لەم شێوەیان پەروەردە کردووە، هەرچەندی بە هاوڕێیانمان بەسێ و میترا سەربڵندبن لە جێگەی خۆیەتی. وەک هاوڕێیانی بەسێ و میترا بەڵێنیان پێدەدەین، ببینە شەڕڤانی خەونەکانیان، وەک هاوڕێیانی بەسێ و میترا سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپاریزی کوردستانمان دەکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: بەسێ تێکۆشین

ناو و پاشناو: زەهرا زەلال ئاراز

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

ناوی دایک و باوک: ئاڤاش – سەعیدخان

کات و شوێنی شەهید بوون: ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ / زاپ.

***

ناسناو: میترا کاتۆ

ناو و پاشناو: سارا عەسکەری

شوێنی لەدایکبوون: سەڵماس

ناوی دایک و باوک: لالە – کەرەم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ / زاپ.

***