راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
" تێكۆشانی ئه‌فسانه‌یی و چالاكییه كاریگه‌ره‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٦٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ر و به سه‌دان جاریش به كاتیوشا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد. هێزه‌كانیشمان به پێشه‌نگایه‌تی یه‌ژه‌ئاستار چالاكییان كرد و له ئه‌نجامدا ١٨ داگیركه‌ر سزادران، پیچنج داگیركه‌ریش برینداربوون، چه‌كێكی ئێم پی تی ٥٥ و بیستۆكێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
زانیاریی به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی ئاڤاشین
٢٦ی گوڵان كاتژمێر ١٢:٢٠ داگیركه‌ران ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ. هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركهرانیادا. دواتر له كاتژمێر ١٢:٤٥ دا به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا كه له جموجۆڵدابوون. له دژی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، كاتژمێر ١٣:٠٠ به سابوتاژ، كاتژمێر ١٣:١٥ به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران و دوو داگیركه‌ریش به سه‌ختی برینداربوون. هێزه‌كانمان له هه‌مان كاتدا چوونه سه‌ر داگیركه‌ران و چه‌كێكی ئیچم پی تی ٥٥ و بیستۆكێكی داگیركه‌رانیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت. دوای چالاكیهكهی داگیركه‌ران ویستیان به هه‌لیكۆپته‌ر كوژراوه‌كانیان له ناوچه‌كه ببه‌ن. هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له ههلیكۆپتهرهكانیش كرد و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بچن.
٢٦ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر ١١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی هێرشی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وهرخهلێیان كرد. له هه‌مان كاتدا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ر ٢٣ جار گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆردومان كرد.
له هه‌رێمی زاپ
٢٦ی گوڵان كاتژمێر ١٧:٠٠ له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له كهڤرێكون له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی بریندارن، هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٦ی گوڵان كاتژمێر ١٥:٣٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین هێزه‌كانمان به شێوازی نیشانشكێن چالاكیان كرد. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٦ی گوڵان له ١٤:٥٠ خولهك له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، هیچزهكانمان به شێوه‌ی نیشانشكێن چالاكیان كرد و داگیركه‌رێكیان سزادا.
٢٦ی گوڵان كاتژمێر ١٦:٥٥ له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٨:١٥ به نیشانشكێن جارێكی تر له داگیركه‌ران درا و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێكی تر سزادرا.
٢٦ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر ١٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئه‌شكه‌وتی برینداران، شه‌هید به‌رخودان و شه‌هید هه‌ورێی بۆردومان كرد.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
٢٥ گوڵان كاتژمێر ٠٥:٥٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شای هه‌كاری له دژی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیاندا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید هێژار جێگیر بن، هێزه‌كانمان به سابوتاژ، چه‌كی سوك و نارنجۆك چالاكییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٨ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٤:٣٠ له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه هه‌وڵیاندا به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشڕه‌وی بكه‌ن، به چه‌كی سوك چالاكی كرا. له ئه‌نجامدا گورزی به‌هێز داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
٢٦ی گوڵان كاتژمێر ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری هێزه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبهرهكانیاندا كه ده‌یانویست بۆردومان بكه‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بڕۆن.
٢٦ی گوڵان داگیركه‌ران كه له نێوانیان جاش كه به زاراوه‌ی بادینی قسه‌یان ده‌كرد، هه‌بوون، ٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید هێژار له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییان كرد.
٢٦ی گوڵان له شاخی ئۆرتێ له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست له دۆڵی شه‌هید ئاگر جێگیر بن، هێزه‌كانمان چالاكی سابوتاژیان كرد. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٢٦ی گوڵان له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ، ساجا، چیاڕه‌ش، شه‌هید شه‌مدین، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید شاهین و كاركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنور به كاتیوشا به سه‌دان جار و ٢٩ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٦ی گوڵان له هه‌رێمی گاره، گۆڕه‌پانی خێرێ و ده‌شتی كافیا ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
٢٦ی گوڵان هه‌رێمی مه‌تینا ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی ئێدنێ و سه‌رارۆ و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كار، شاخی شه‌هید ڤیان و شه‌هید شۆڕش له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كاری و شه‌هید ڤیانیش ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب