ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه.
"سوپای توركی داگیركه‌ر له زاپ و ئاڤاشین ناتوانێت به‌رامبه‌ر به به‌رخودانی مێژوویی هێزه‌كانمان به‌ره‌و پێش بێت، به‌ڵام به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان ده‌كات. سوپای توركی داگیركه‌ر به شێوه‌ی ناجوامێرانه ٢١ جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ده‌یان جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد، چالاكی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان كه یه‌ژه‌ئاستار پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن.
له‌و چالاكیانه‌دا ٥ داگیركه‌ر سزادران و درۆنێكیش خرایه‌خواره‌وه.
زانیاری له سه‌ر چالاكیه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی زاپ:
12ی گوڵان له كاتژمێر 16:30دا هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كه‌ڤرێكونی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌ته‌وتی بریندارانیاندا و 2 داگیركه‌ر سزادران.
له 13ی گوڵاندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. سوپای توركی داگیركه‌ر 19 جار سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان به چه‌كی كیمیایی جۆراوجۆر كه له‌ناویدا قه‌تران هه‌بوو و به شێوه‌یه‌كی دژوار دوكه‌ڵی ژه‌هراوی ره‌ش و قاوه‌یی دروست ده‌كرد، بۆردومان كرد.
13ی گوڵان كاتژمێر 17:00دا درۆنێك له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه‌خوار.
رۆژی 13ی گوڵان كاتژمێر 10:15 هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ كه‌وتنه جموجۆڵه‌وه به ئامانجیان گرتن و به تاكتیكی سابوتاژ و به چه‌كی قورس لێیاندان. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا دوو داگیركه‌ر سزادران. هه‌مان رۆژ هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان به‌ره‌و پێش بچن و 1 داگیركه‌ر سزادرا.
13ی گولان كاتژمێر 13:00 داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی به‌رخودانی شه‌هید شاهین به‌ره‌وپێش بچن، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانماندا، داگیركه‌ران ناچاربوون بكشێنه‌وه.
رۆژی 12ی گوڵان به شه‌و 2 هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ر كه به سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه تێپه‌ڕبوون و ویستیان هه‌رێمی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ بۆردومان بكه‌ن، رووبه‌ڕووی هێرشی دژواری هێزه‌كانمان بوونه‌وه. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانماندا دوو هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری تورك ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
14ی گوڵان له كاتژمێره‌كانی سه‌ر له‌به‌یانیدا له نێوان هێزه‌كانمان و ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید سورخوێنی سه‌ر به هه‌رێمی به‌رخودانی چیاڕه‌ش به‌ره‌وپێش بێن، پێكدادانی قورس روویدا. زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر پێكدادانه‌كان هه‌ر كه به ده‌ست بكه‌ون بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
13ی گوڵان كاتژمێر 13:10 هێزه‌كانمان قه‌ره‌قۆڵی كانی ماسی سوپای توركی داگیركه‌ریان له ناو سنووره‌كانی باشوری كوردستان كرده ئامانج. ئه‌و ئامانجانه‌ی له چالاكیه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرابوون به شێوه‌ی سه‌ركه‌وتوو لێیاندرا.
بۆردومانی داگیركه‌ران به‌رده‌وامه
سوپای توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا هێرشی دژوار بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له 12 ی گوڵان گۆڕه‌پانی ده‌شتی كافیا ی هه‌رێمی گاره دوو جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردومان كرا.
13ی گوڵان له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بناری شه‌كیف له هه‌رێمی خواكورك به كاتیوشا بۆردومان كران.
13ی گوڵان كاتژمێر 11:40 هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشین به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و 2 جاریش به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له 13ی گوڵاندا هه‌رێمه‌كانی چه‌مچۆ، شاخی جه‌هه‌نه‌م، شه‌هید شه‌مدین، كوڕه‌ژارۆ، ئه‌شكه‌تی برینداران، كاركه‌ر، شه‌هید شاهین، شاخی ئۆرتێ و شاخی جودی له هه‌رێمی زاپ به كاتیوشا، هاوه‌ن، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و 26 جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
14ی گوڵان كاتژمێر 07:10 گۆڕه‌پانی گوندی فله‌های سه‌ر به هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب