ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، گورزی قورس له هێرشی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن. سوپای توركی داگیركه‌ر كه ناتوانێت له گۆڕه‌پانه‌كه بجوڵێته‌وه، له به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێنێت. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان له ١٠، ١١ و ١٢ی گوڵاندا ٢٧ جار به چه‌كی كیمیایی، ٣٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ر، به سه‌دان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كراون. له دژی ئه‌و شێوازه ناجوامێرانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، هێزه‌كانمان چالاكی به‌هێز ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٦ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی خرایه‌خواره‌وه و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا. ئه‌و چالاكییه به‌هێز و كاریگه‌ره، هونه‌ری هونه‌ری گورز به شێوازی هه‌ڵۆی گه‌ریلاكانمان به گیانی فیدایی ئاپۆیی جارێكی تر خسته‌به‌رچاو.
زانیاری به‌رفراوان له باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی زاپ:
١١ی گوڵان كاتژمێر ٢١:٣٠ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومانێكی سه‌ختی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید شاهین كرد و دواتر به هه‌لیكۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی ویستی هێزه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه دابنێت. هێزه‌كانمان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌یان خسته ژێر چاودێری خۆیانه‌وه، به به هێزی لێیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی كه گورزی قورسی لێدرابوو، هه‌وڵیدا له ناوچه‌كه بڕوات، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی كونیشكا كه‌وته خواره‌وه. له‌و شوێنه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كه‌وته خواره‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی له‌ناوبرا و داگیركه‌ره‌كانی ناو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه سزادران. ئه‌و شه‌وێنه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی لێكه‌وته خواره‌وه دواتر له‌لایه‌ن سوپای توركه‌وه به شێوه‌یه‌كی دژوار بۆردومان كرا.
١١ی گوڵان كاتژمێر ٢٢:٣٠ داگیركه‌ران ویستیان به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی روبار بۆردومان بكه‌ن و هێزه‌كانمان لێیاندان. له ئه‌نجامدا گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا. به هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێنه‌وه.
١١ی گوڵان كاتژمێر ٢٣: ٣٠ هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان كه ویستیان بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش و شاخی جه‌هه‌ننه‌م بكه‌ن، كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی به‌هێزی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه بڕۆن. له شه‌وی هه‌مان رۆژدا هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان هه‌مان گۆڕه‌پانیان بۆردومان كرد.
١١ی گوڵان كاتژمێر له نێوان ٢٣:٠٠-٠٠:٠٠دا هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر كه به سه‌ر گۆڕه‌پانی ماهیر میرزۆ تێپه‌ڕین، ویستیان گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ بۆردومان بكه‌ن. هێزه‌كانمان له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هاتنه‌ده‌ست. شه‌وی هه‌مان رۆژ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ویستیان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئه‌شكه‌وتی برینداران و گۆڕه‌پانی كاركه‌ر بۆرده‌مان بكه‌ن. هێزه‌كانمان سێ جار له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌یاندا. له ئه‌نجامی گورزی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه بڕۆن.
له خواكورك ٦ داگیركه‌ر سزادران
له راگه‌یه‌نراوی ٩ی گوڵاندا ئێمه رامانگه‌یاندبوو كه له هه‌رێمی خواكورك له ٦ی گوڵاندا كاتژمێر ١٦:٢٠ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان له دژی داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید ده‌روێش چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌یان كردووه. ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه له‌و چالاكیه‌دا ٦ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون.
هێرشه‌كان بێ ئه‌نجام ده‌مێننه‌وه
سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا درێژه پێده‌دات. زانیاری به‌رفراوان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ده‌كرێن به‌م جۆره‌یه:
له ١٠ی گوڵانه‌وه تا ١١ی گوڵان كاتی نیوه‌ڕۆ گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین و شاخی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید شاهین له زاپ ٢٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١١و ١٢ ی گوڵان گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ و سیداری هه‌رێمی زاپ به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران. هه‌مان كات گۆڕه‌پانه‌كانی كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران به سه‌دان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن و ٢١ جاریش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه بۆردومان كران.
له‌نێوان ١١ و ١٢ی گڵان گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی له هه‌رێمی زاپ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا به ده‌یان جار و به فڕۆكه‌ی شه‌ڕیش ٥ جار بۆردومان كران.
١٠ و ١١ ی گوڵان له هه‌رێمی مه‌تینا گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كاری و شاخی ئۆرتێ ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. ١١ی گوڵان گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
١١ی گوڵان كاتژمێر له نێوان ٢٠:٤٠- ٢٣:٠٠دا گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ له هه‌رێمی ئاڤاشین له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ٥ جار بۆردومان كران.
١١ی گوڵان كاتژمێر له نێوان ٢١:٠٠-٠٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید شه‌مدین، شه‌هید هارون، چیا ره‌ش، چاخی شه‌هید جودی و شاخی ئۆرتێ له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنور به كاتیوشا بۆردومان كران".
هـ . ب