راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"له ساڵانی ٢٠١٧و ٢٠١٨ دا سه‌رده‌سته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به بانگه‌شه‌ی گوایه 'كۆتاییهێنان به پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه هاتنه گۆڕه‌پانه‌كان، چیشیان له هێرش به‌رامبه‌ر به گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كردبێت شكستیان هێنا. هه‌موو كه‌س ده‌بینێت ئه‌وانه‌ی چارهنوسێكیان خستبووه به‌رده‌م په‌كه‌كه ئێستا خۆیان كه‌وتوونه‌ته دۆخی مان و نه‌مانه‌وه. بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره دوژمنیان په‌رێشان كردووه به‌هایان بۆ تێكۆشانی ئازادیمان زیاد كردووه، هاوڕێیانی شههیدمانن. شه‌ڕی ئێمه به پێشه‌نگایه‌تی هاوڕێیانی شه‌هیدمان هه‌م هێرشه‌كانی دوژنمیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پوچه‌ڵكرده‌وه، هه‌م ئاستێكی گرنگی شه‌ڕی ئافراند. له ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانمان چاڤڕێ، یڵدز، بێریڤان و بۆتان له گۆڕه‌پانی بۆتان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شه‌ڕیان كرد و به قاره‌مانی شه‌هیدبوون. ئێمه ئه‌و هاورێیانه‌مان به رێزداری به بیرده‌هێنینه‌وه.
زانیاری له باره‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: چاڤڕی فریشته
ناو و پاشناو: سوهام خدر
شوێنی له‌دایكبوون: رانیه
دایك – باوك: حه‌لیمه- عه‌بدولقادر مو‌سا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی گوڵانی ٢٠١٧/ بۆتان
ناسناو: یڵدز جودی
ناو و پاشناو: له‌یلا تانریڤه‌ردی
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك – باوك: عادیله- عیسا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی گوڵانی ٢٠١٧/ بۆتان
ناسناو: بێریڤان ئارژین
ناو و پاشناو: ئه‌لیف ئاتامان
شوێنی له‌دایكبوون: ئیزمیر
دایك – باوك: حه‌نانه- سدیق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی گوڵانی ٢٠١٧/ بۆتان
ناسناو: بۆتان شڕنه‌خ
ناو و پاشناو: نایل ئۆڵماز
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك – باوك: ساریا - عادڵ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی گوڵانی ٢٠١٧/ بۆتان
هه‌ر چوار فه‌رمانده‌كه‌مان له بۆتان به قاره‌مانێتی شه‌ڕیان كرد و شه‌هیدبوون. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. تێكۆشانی ئازادیمان كه به پێشه‌نگایه‌تی هاوڕێیانی ژن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ هه‌موو كه‌س به دڵنیاییه‌وه ژیانی ئازاد ده‌خوڵقێنێت. به‌و بڕوایه‌وه ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ببینه شوێنكه‌وتووی شه‌هیدانمان و تا سه‌ركه‌وتن بێ پسانه‌وه تێده‌كۆشین".
هـ . ب