له راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كوردان پاكتاو بكات حه‌وت ساڵه بێ پچڕان و بێ پسانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانی گه‌ریلامان. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دژوارانه‌ی دوژمن‌دا، له پێشه‌وه رێبه‌ر ئاپۆ، گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی به‌رخودان ده‌كه‌ن و شكستیان به هێرشه‌كانی دوژمن هێناوه. ئه‌م تێكۆشانه ئه‌فسانه‌یی و به‌رخودانه به هه‌زاران قاره‌مانی خوڵقاند. له‌و قاره‌مانانه فه‌رمانده‌ی به‌نرخمان ئامارا و هاوڕێیانمان دونیا و ئاڤاشین ساڵی 2016 له شه‌ڕ دژی دوژمن‌دا شه‌هید بوون. ئێمه ئه‌و جه‌نگاوه‌ره به‌نرخانه‌ی تێكۆشانی ئازادی ژنان و كوردستان له ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێنمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجه‌كانیان به سه‌رخستنی تێكۆشان بگه‌یه‌نینه لوتكه.
هاوڕێیانمان ئامارا، دونیا و ئاڤاشین به تێكۆشانی خۆیان بوونه جه‌نگاوه‌ری ئازادی هێڵی پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه- پاژك كه مێژووی ئازادی ژن ده‌نوسیتێته‌وه و به هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئازادی بوونه سه‌رچاوه‌ی فێربوون و سودوه‌رگرتن بۆ ژنانی جیهان. له پێشی پێشه‌وه سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هاوڕێ گیانبازانه‌مان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان و ژنانی به‌رخۆدێر ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێنمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ده‌ی 21 ده‌كه‌ینه سه‌ده‌ی ئازادی ژن به پێداگری و به بڕیاره‌وه درێژه به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین".
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هید بوون به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئامارا نازلیجان
ناو و پاشناو: یه‌سه‌ریبه كایرا
شوێنی له‌دایكبوون: ئیلیح
دایك - باوك: نافیعه- سادق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی 2016/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: دونیا رۆژهات
ناو و پاشناو: موزه‌یه‌ن ئه‌لینچ
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
دایك - باوك: ساجیده- محه‌مه‌د شیرین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی 2016/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: ئاڤاشین جودی
ناو و پاشناو: چیمه‌ن ئوغرو
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك - باوك: كه‌ریمه - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: شوباتی 2016/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
هـ . ب