ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەسەر چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید سەواش مەرەش دا بەڕێوەچوو:
"هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی لە هەرێمی زاپ، لە دژی داگیرکەرانی سوپای تورک دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش کرد. بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی لەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەدا گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر درا. ٢٢ داگیرکار سزادران، کە یەکێکیان پلەبەرزێک بوو و ٢ داگیرکەری تریش برینداربوون، گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر درا و ئامێرێکی جامەریش تێکشکێنرا. فەرماندەی قارەمانی یەژاستار، هەڤاڵمان نالین فرات، کە پێشەنگایەتیی چالاکییەکانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم کرد و بە ڕۆحێکی گیانفیدایی و فیداییانەوە چووە سەر دوژمن و گورزی قورسی لە دوژمن دا و شەهید بوو.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکیەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید سەواش مەرەش:
لە ٢٥ی ئایاردا هێزەکانمان دەستوەردانیان لە هەلیکۆپتەرەکان کرد، کە هەوڵیان دەدا بڕۆنە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم. لەو دەستێوەردانەدا گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر درا. لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ هێزەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی دا، کە دەیخواست داگیرکەران لەسەر شاخی ئێف ئێم دابەزێنێت، بەڵام بەهۆی گورزی قورسی هێزەکانی گەریلاوە نەیتوانی داگیرکەران دابەزێنێت و ناچار بوو ناوچەکە بەجێبهێڵێت.
لە ٢٦ی ئایار و لە کاتژمێر ٠١:٣٠دا لە داگیرکەرانی سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم درا. ئەو چالاکییە، کە بە چەکی تاکەکەسی و نیشانەشکێنی ئەنجامدرا ٦ داگیرکەری تیادا سزادرا. هەر لەو شەوەدا لە دژی ئەو داگیرکەرانە، کە دەیانخواست خۆیان لە گۆڕەپانەکە جێگیر بکەن چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
لە ٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەر شاخی ئێف ئێم. لە ئەنجامدا داگیرکەرێکی تر، کە ئامێرێکی جامەری پێ بوو سزا درا و ئامێرکەش تێکشکێنرا.
ڕۆژی ٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە چالاکییەکی هەماهەنگ گەریلا هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و لەو چالاکییە هاوئاهەنگەدا، کە بەشێوازی نیشانەشکێنی و چەکی تاکەکەسی ئەنجام درا ١٢ داگیرکەر سزادران، کە یەکێکیان پلەبەرزە. فەرماندەی پێشەنگی یەژا ستار هەڤاڵمان نالین فرات، کە بە گیانی هێرشی بەرزەوە ئازایانە و بە ورەیەکی بەرز و فیداییانە چووە سەر دوژمن و ١٢ داگیرکەری سزادا و لەو چالاکییەدا شەهید بوو.
فەرماندەی فیدایی و ئازای یەژا ستار
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان نالین فرات بەم شێوەیەیە:
نازناو: نالین فرات
ناو و پاشناو: ماشەڵا کایناک
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: حافیزە- ڕەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ / زاپ
هەڤاڵمان نالین فرات لە شاری ڕاپەڕین و بەرخۆدان لە جزیری بۆتان لە لەدایکبووە. لەناو عەشیرەتی هارون و بە کولتوری نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەی گەورە بوو. لە سیاسەتی جینۆسایدکردنی سەر گەل و کردارە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک تێگەیشت و وەک هەر گەنجێکی سەربەرزیی کورد بە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە هەڵسوکەوتی کرد و جوڵایەوە.
بۆ ماوەى ٣ ساڵ بەشداریی لە خەباتی گەنجان دا کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ و لە دوای هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ پاکتاکردنی گەلی کورد بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. لە مەتینا و شاخی حەکاری پەروەدە و راهێنانی گەریلایی بینی و دەستی بە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی کرد و بۆ ڕاوەستاندنی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال خۆی گەیاندە شەنگال و بەرەنگاریی لە گەلی ئێزدی کرد و تاوەکو ئازادکردنی شەنگال درێژەى بە تێکۆشانەکەى دا.
دوای ئەوە گەڕایەوە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە ناوچەکانی گارە، مەتینا و زاپ درێژەی بە خەبات و تێکۆشانەکەى دا و بەشداری ریزی هێزە تایبەتەکان بوو. لە سەر رێگاى خەبات و بەرخودانی زیلان هەموو ئەرکەکانی قارەمانانە و ئازایانە رادەپەڕاند. فەرماندەیەکی لێوەشاوەی هێزەکانی یەژاستار بوو لە دژی داگیرکەری و داستانی قارەمانانەى لە بەرخودان و بەرەنگاریدا تۆمار دەکرد و رۆڵی پێشەنگانە و فەرماندانەى خۆی بە باشترین شێوە دەگێڕا.
لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دژی دوژمن و بە رۆحی هەڵمەتی قۆناغەکە وەڵامی بەهێزی دوژمنانی دەدایەوە و گورزی کاریگەریی لە دوژمنان دەدا. لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە کاتی پێشەنگایەتیی ئەم چالاکییە قارەمانانەیە و سەرکەوتوانەیەدا، کە گورزێکی زۆر بەهێزی لە داگیرکەران دا، شەهید بوو.
ئێمە هەڵوێست، بەشداربوون، بوێری و ڕۆحی هێرشە مەزنەکەی فەرماندە فیدایی خۆمان دەکەینە نموونە و بەڵێن دەدەین، کە بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی بەدی دەهێنین. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە گەنجانی بۆتان پێش هەموو شتێک خەباتی هەڤاڵمان نالین بەرجەستە دەکەن و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری پرۆسەکە و قۆناغەکە دەبن. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەهادار و هێژا و وڵاتپارێزی هەڤاڵمان و خەڵکی بۆتان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین".
ژ.ت