ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بە تایبەتی تیمە گەڕۆکەکانمان لە سەنگەرەکان بێوەستان بەردەوامە. گۆڕەپانی بەرخۆدان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە سەدان جار بە تۆپ و هاوەن، ٣٩ جار بە چەکی کیمیایی و ٣٣ جار بە فڕۆکە شەڕ رووبەرووی هێرش بووەنەتەوە. لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٣ داگیرکەر سزادراون، ٣ داگیرکەر بریندار بوون. لە چالاکیەکاندا ٣ سەنگەر، سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنراون، گورز لە سەنگەرێک و ٧ هەلیکۆپتەر وەشێنراوە.
زانیاری لەبارەی چالاکیەکان:
هەرێمی ئاڤاشین؛
٢٦ی ئایار لە ناوچەی کانی بی گۆڕەپانی مەرڤانۆس، داگیرکەران لەلایەن تیمەکانمانەوە لە کاتژمێر ١٧:٠٠دا بە چالاکی کۆردینەیی کرانە ئامانج. بەرەی یەکەمی چالاکیەکە، ٢ سەنگەری داگیرکەرانیان کردە ئامانج و لە نزیکەوە لێیاندا. لە ئەنجامدا ٢ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەناوبران و ٣ داگیرکەریش سزادران. بەرەی دووەمی چالاکیەکە، ٢ داگیرکەریان کردە ئامانج و سزادران. لە ئەنجامی چالاکی بەهێزی گەریلادا سەنگەرێک لەناوبرا و گورز لە سەنگەرێکدرا. بەرەی سێیەمی چالاکیەکە، بە تاکتیکی سویقاست، واتە بە قەناس لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.
لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەریەکی تیمەکانی گەریلادا، داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو، ٣ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەناوبران و سەنگەرێک تێکشکێنرا. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکەی بۆردومان کرد و کوژراو و بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر گواستەوە.
لە ٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٦:٥٠ دا داگیرکەران هەوڵیاندا بە تەقەمەنی لە سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ بدەن. هێزەکانمان بە سابۆتاژ چالاکیان کرد و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٧ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی و ٣ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بۆردومان کرد.
لە هەرێمی زاپ؛
٢٦ی ئایار سوپات داگیرکەری تورک ٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدان و ئەشکەوتی بریندارانی بۆردومان کرد.
رۆژی ٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران دوای ئەوەی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهینیان ٥ جار بە گاز و تەقەمەنی بۆردومان کرد، ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەران کشانوە. کاتژمێر ١١:٠٠ داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و جارێکی دیکە گورزیان لێوەشێنرا.
٢٧ی ئایار ئێوارە هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران و کارکەر دەگەڕان، بەڵام رووبەرووی دەستوەردانی گەریلاکانمان بوونەوە. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری گەریلادا گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری سکورسکی وەشێنرا. هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی دەستیان بە جووڵە کرد. هەلیکۆپتەرەکان ١١ جار هەوڵیاندا سەرباز جێگیر بکەن. لە کاتی دابەزینی هەلیکۆپتەرەکان هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و گورز لە ٣ هەلیکۆپتەر وەشێنرا کە گورزی دانەیەکیان قورس بوو و داگیرکەران کشانەوە.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠، ١٤:٠٠ و ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، داگیرکەران لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکی ئێمەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٢١:٣٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان خۆیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم جێگیر بکەن، لەلایەن تیمەکانمانەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران. دواتر گۆڕەپانەکە بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا و داگیرکەران کوژراو و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی گواستەوە.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٢٣:٠٠ تاوەکو ٠١:٠٠ داگیرکەران گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێمیان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد. کاتێک کە هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کرد، ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کە ویستیان سەرباز جێگیر بکەن، رووبەرووی دەستوەردانی هێزەکانمان هاتن و هەلیکۆپتەرێک پێکرا و دوو هەلیکۆپتەریش بێئەوەی سەرباز دابەزێنن، دوور کەوتنەوە.
٢٧ی ئایار لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک بەردەوام بوو.
لە هەرێمی مەتینا
لە ٢٦ی ئایاردا کاتژمێر ٢٣:٤٠ هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی کە ویستیان سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری جێگیر بکەن، کرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی بەهێزی هێزەکانماندا گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون کشانەوە.
لە ٢٧ی ئایاردا کاتژمێر ٠٨:٣٠ داگیرکەران هەوڵیاندا بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید هەژاری گۆڕەپانی گردی هەکاری پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران کشانەوە. لە هەمان رۆژدا کاتژمێر ١٦:٥٠ داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ بە تاکتیکی سابۆتاژ کاتژمێر ١٧:٠٠ بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
لە ٢٧ی ئایاردا کاتژمێر ١٤:٣٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری دوو جار بە چەکی قورس لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٣:٣٠ داگیرکەران کاتێک کە هەوڵیاندا بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید زەمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری پێشڕەوی بکەن. لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران. لە ٢٨ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠دا هێزەکانمان لە داگیرکەرەکانیاندایەوە. لەوێش ٢ داگیرکەر سزادران.
٢٧ی ئایار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هەژار ٤ جار لەلایەن داگیرکەرانەوە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرا.
هێرشی داگیرکەری
لە ٢٧ی ئایاردا گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، ساجا، چیارەش و کورەژارۆی هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر، بە ئۆبۆس و تۆپ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە کرانە ئامانج و ١٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.
٢٧ی ئایار گۆڕەپانی گردی شەکیف و ئاوی لۆڵانی خواکور بە ئۆبۆس و هاوەن لە لایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کران.
٢٧ی ئایار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کرا و ٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.
٢٧ی ئایار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەکاری گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی بە سەدان جار بە ئۆبۆس تۆپباران کرا و ٧ جاریش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا."
ف.ق