هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش تێکشکێنرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سەربازی تورکیش تێکشکێنرا.

راگەیەنراوی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
" چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەسەر بنەمای هەنگاوی شۆڕشگێڕانە بە هەڵوێستێکی فیدایی و ڕۆحی هێرشبردن بەردەوامە. بەناوی هەڤاڵانمان شەهید شەڕڤان و شەهید دڵژین کە فەرماندەی نەمری بۆتانی ئێمەن، ئەم هەرێمە هەنگاوی دووەمی عەگیدەکانی بۆتانی دەستپێکردووە. لەسەر بنەمای هەنگاوەکە تیمەکانی گەشتی ئێمە لە بەستاوە بۆ کاتۆ چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا و چەندین ئۆپەراسیۆنی داگیرکەرانیان پوچەڵکردەوە. دەوڵەتی تورک ئەو گورزانەی لە باکوری کوردستان بەرکەوتبوو بڵاو ناکاتەوە و دەیەوێت بیشارێتەوە. هێزەکانمان لە ناوچەکە ئێمەیان ئاگادار کردۆتەوە و دەرکەوتووە کە هەموو ئەو هەواڵانە لە میدیای شەڕی تایبەت بڵاودەکرێنەوە درۆن. لە چالاکیەکانی بۆتاندا ٥ ئۆپەراسیۆن پوچەڵکرانەوە و ٤ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی عەمارۆک تێکشکێندرا.
لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا تیم و هێزە گەشتیارەکانمان بەرخۆدان دەکەن و ١١ داگیرکەریان سزاداوە و داگیرکەرێک برینداربووە و سیستمی کامێرا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوبراون.  ناوچەکانی بەرگری ٢١ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کراون و ٢٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە و تونێلی جەنگیش ٢٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کراون.

زانیاری لەسەر چالاکیەکان:

لە بەستا ٤ داگیرکەر سزادران

وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی عەگیدەکانی بۆتانی شەهید شەڕڤان و شەهید دڵژین،

سوپای تورکیای داگیرکەر لە ڕۆژی ١٤ی نیسان لە هەرێمی بۆتان لە ناوچەکانی تەحتڕەش و ماسیرۆ لە ١٤ی ئایار لە تەحتڕەش و لە کاتۆ خەلیلا لە ڕۆژی ٢٨ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. هەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەبێ هیچ ئەنجامێک کشانەوە. ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە کاتۆ خەلیلا لە ٥ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە، تا ئێستا بەردەوامە.

لە مانگی نیسان هێزەکانی یەژاستارمان لە ناوچەی تەنۆری بەستا لە دژی داگیرکەران چالاکییان کرد. ئەو داگیرکەرانەی کە بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش چووبوونە گردی تەندور بە تاکتیکی سابۆتاژ لێێاندرا. ئۆتۆمبێڵەکە لەناوبرا و ٢ داگیرکەریش لەنێو ئۆتۆمبێڵەکە سزادران.

ڕۆژی ٤ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێرش کرایە سەر داگیرکەرانی خاڵی پشکنینی بارەگای تنگێێ ناوچەی شاخێی وان، ئەم چالاکیە لەلایەن تیمەکانی گەشتی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا دوو داگیرکەر سزادران.

ڕۆژی ٤ی حوزەیران کاتژمێر٠٠:٠٠ تیمی گەشتەکەمان لە ناوچەکانی سەرێ ئۆرمان و بەستا لە ئەرکدابوون، داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. سوپای تورک ناوچەکەی تۆپباران کرد و پاشان سەربازەکانی خستە ناوچەکەوە. سوپای تورک لە ٧ی حوزەیراندا بەبێ هیچ ئەنجامێک لە ناوچەکە کشایەوە. میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا ڕایانگەیاندووە، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو هەڤاڵمان شەهید بوون بەڵام ئەم هەواڵە ناڕاستە و لەم ئۆپەراسیۆنەدا هیچ شتێک بەسەر هێزەکانماندا نەهاتووە.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم داگیرکەران بە تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

١٣ی حوزەیران ککاتژمێر ٠٨:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە تاکتیکی سویقاست لە سیستمی کامێرای مۆبیسیاندا کە لەسەر گردی ئێف ئێم جێگیرکرابوو و تێکشکێنرا.

لە هەرێمی زاپ؛

لە رۆژەکانی ٥،٦،٧،٨ی حوزەیراندا داگیرکەران ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. جێگیربوونی داگیرکەران رێگری لێکرا.

لە ١٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان، داگیرکەرانیان کردە ئامانج بە چەکی قورس کە ویستیان تونێلەکانی گۆڕەپانی کارکەر بتەقێننەوە. داگیرکەران کو گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە.

ڕۆژی ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:١١، چالاکییەکی رێکخستنی گەریلاکان دژی ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە دەیانویست لە ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر جێگیر ببن، باڵی یەکەمی چالاکیەکە؛ داگیرکەرانیان کردە ئامانج و تەقەیان لێکردن و داگیرکەرێکیان سزا. باڵی دووەمی چالاکیەکە، بە تاکتیکی سویقاست لە داگیرکەراندرا و داگیرکەرێک سزادرا.

ڕۆژی ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٢٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە هەرێمی بەرخۆدانی کارکەر و گورزی گەورە لە دوژمندرا.

لە ١٢ی حوزەیراندا ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵیاندا خۆیان لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید شاهین دا جێگیر بکەن، دوو جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج .ئەو داگیرکەرانەی کە گورزی قورسیان لێدرا لە ناوچەکە بڵاوبوونەوە.

رامانگەیاندبوو کە ١٢ی حوزەیران لە دۆڵی شیڤێ شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانمانو  داگیرکەراندا روویداوە و دواتر زانیاریەکان بڵاودەکەینەوە. ٩ی حوزەیران داگیرکەران ویستیان لە گردی شۆڕش و گردی شەهید ئومید لە هەرێمی بەرخۆدانی چیارەش جێگیرببن. شەوی ١٠ی حوزەیران هەرێمی دۆڵی شیڤێ ٦ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە و ١١ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرا. ١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٠٠ لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا کە ویستیان پێشڕەوی بکەن شەڕ روویدا و تاوەکو ئێوارە بەردەوام بوو. لە شەڕدا ٦ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

لە هەمان شەڕدا ٢ جار فڕۆکەکان ناوچەکەیان بۆردومان کرد. لە هەمانکاتدا فڕۆکەی چاودێری لەناوچەکە دەگەڕان و لەلایەن هێزەکانمەوە فڕۆکەیەک تێکشکێنرا و کەوتە وارەوە. تەرمی داگیرکەران چەن کاتژمێرێک لەژێر چاودێری هێزەکانمان بوو. داگیرکەران کە بۆ بردنی تەرمی کوژراوەکانیان هاتبوون، جارێکی دیکە کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران. دواتر ٨ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە ناوچەکە بۆردومانکرا. دوای چالاکیە کاریگەرەیەکی گەریکا، داگیرکەران پاشەکشێیان کرد. گۆڕەپانی بەرخۆدان لەژێر کۆنتڕۆڵی تیمە گەڕۆکەکانی ئێمەدایە."

هێرشی داگیرکەری

سوپای داگیرکەری تورک چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێنا؛

١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی کارکەر ٢ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

١٢ی حوزەیران تونێلەکانی شەڕی شەهید زەمانی، شەهید هەژار و شەهید ئاکیفی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، ١١ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٠٠ تاوەکو ١٩:٠٠ تونێلەکانی شەڕی شەهید هاوڕێ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین ٩ جار بە چەکی کیمیایی و ٥ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی:

١٢ی حوزەیران لە بارەگاکانی سەر سنورەوە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئئێم، گردی جوودی، گردی ئامێدی، گردی هەکاری، وەرخەلێ، شەهید شاهین و چەمچۆ بە ئۆبۆس تۆپبارانکرا.

١٢ی حوزەیران درۆن لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و کورەژارۆ گەڕان.

١٢ و ١٣ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی جوودی، وەرخەڵێ، کونیشکا، شەهید شاههین، ئەشکەوتی برینداران و چیارەش ٢١ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

١٢ و ١٣ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، چەمچۆ، گردی ئێف ئێم، گردی جوودی، وەرخەڵێ، ساجا و چیارەش ٢٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

ف.ق