هەپەگە ٢ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە

گەریلا مەرڤان و سەرهەڵدان کە لە ئەیلولی ٢٠١٥ شەهیدببوون هەپەگە بە ڕاگەیندراوێک یادیانی کردوە

لە ڕاگەیندراوەکەدا هەپەگە دەڵیت: هاوڕێمان مەرڤان  کەسایەتێکی عەشقی ئاپۆی و ڕەنجدەر بوو کە لە هەموو مەیدانەکانی تێکۆشانی ئازادی  لە ئەرکی خۆی پێشەنگایەتی دەکرد و پێکی دەهێنا، لە ١٩ ئەیلولی ٢٠١٥ لە هەرێمی ئامەد لە شەرێکدا بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر شەهیدبوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی دەکەینەوە.

 

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهید مەرڤان بەم شێوازەیە

    ناوسناو: مەڕوان گرەسۆر

    ناو پاشناو: مەحمەد ئاڵونتەرن

    شوێنی لە دایکبوونی: ئامەد

   ناوی دایک و باوک: فاتمە- مەحمەد تاهیر

  کات و شوێنی شەهیدبوونی: ئامەد/ ١٩ ئەیلولی ٢٠١٥

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیندراوەکەی هەپەگە هاتوە: هاوڕێمان سەرهەڵدان کە لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٥ لە ئەدلبێی ئاڤاشین لە ئەنجامی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر شەهیدبوو، لە ساڵیادیدا  بە ڕیزداریەوە یادی دەکەینەوە.

 

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهید سەر‌هەڵدان بەم شێوازەیە

 

   ناسناو: سەرهەڵدان سەرچیا

  ناو و پاشناو: ئیلهامی ئایدەمیر

  شوێنی لە دایکبوونی: موش

   ناوی دایک و باوک: چیگدەم- جندی

   شوێن و کاتی شەهیدبوونی: ئاڤاشین/ ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٥

 

لە درێژەی ڕاگەیندراوەکە وێرای ئەوەی هەپەگە باسی لە ڕنج و خەباتی هەردوو گەریلا کردۆتەوە لە هەرێمە جێاوازەکانی کوردستان، دەشڵێت:" هاوڕێانمان مەرڤان و سەرهەڵدان بە دڵگەرمی و هاوڕیەتی جێگایان لە دڵی هەموو هاوڕیانی خۆیان کردەوە، لەسەرتادا سەرساغی لە خیزانەکانیان و دواتر لە تەواوی گەلی کورد دەخوازین"