هەپەگە: ٢١ی داگیرکەر سزا دران

ناوەندی راگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین گورزی سەختیان لەداگیرکەران وەشاندووە، ٢١ داگیرکەر کوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " هێزەکانی ئێمە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەرخۆدانییەکی نموونەیی ئاپۆییان ئەنجامداوە، لەسەریەک گورزی سەخت لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن.

زانیارییەکان لەسەر چالاکییەکانی ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی نیسان بەم شیوەیە:

' لەزاپ ٦داگیرکەر سزادران'

زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکان هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس.

٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٨:١٥ خولەک هێزەکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک  لە دەڤەری قەڵا بێدەوێ-ی هەرێمی زاپ  جێگیر بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا سەنگەرەکەیان کرایە ئامانج، ئەو سەنگەرە تێکشا، داگیرکەرێک کوژرا.

ڕۆژی ٢٨ی نیسان لە گردی شەهید سەرداری هەرێمی ئاڤاشین لە نێوان گەریلاکانی ئێمە و سوپای تورک کە دەیانویست پێشڕەویی بکەن لە نیوان کاتژمێرەکانی ١٠:٣٠ بۆ ١٣: ٣٠ شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە، داگیرکەران ناچارمان پاشەکشێ بکەن. ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

٢٨ی نیسان کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک هێزەکانی ئێمە لە دژی داگیرکەران لە گردی مام رەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ژمارەیەک داگیرکەر کوژران و بریندار بوون بەڵام کوژرانی ٥سەرباز پشتڕاستکراوەتەوە. هاوکات بە هاوەن داگیرکەران لە گردی مام ڕەشۆ درا. دوای کاتژمێرێک داگیرکەران کوژراو بریندارەکانی خۆیان بە هەلیکۆپتەر لە شوێنەکە گواستەوە.

٢٨ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانی ئێمە بە چەکی قوورس لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید سەرداری ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

٢٨ی نیسان بە دریژایی ڕۆژەکە داگیرکەران کە دەیانویست دەربازی تۆنێلی شەڕ ببن لە گردی مام رەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین بە فرۆکە بەچڕی بۆردومانیانکرد. ١٦ جاران تۆنێلی شەڕ بۆردومانکرا، داگیرکەران هیچ ئەنجامێکیان دەست نەخست.

٢٩ی نیسان بەرەبەیانی هێزەکانی ئێمە  داگیرکەرانیان لە گردی شەهید مەرڤان، گردی شەهید هاروون و بۆخازا نێرە ی دەڤەری قەڵا بێدەوێ-ی هەرێمی زاپ کردە ئامانج، لە چەندین شوێن شەڕ  ڕوویدا. هەرکات زانیاری بەدەستمان بگات بڵاوی دەکەینەوە.

' لە مەتینا و هەفتانین ١٥ داگیرکەر سزادران'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابووردا

لە ڕۆژی ٢٧ی نیسان لەکاتژمێر ١١:٤٠ لەدژی داگیرژەران لە دەوری گردی شەهید سەرحەدی هەرێمی مەتینا لە سی قۆڵەوە چالاکی بەهێز ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر کوژران و چەندین داگیرکەریشی بریندار بوون.

لە ٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٥٥ لە دژی داگیرکەران لە دەوری گردی زەندوورای قادی مەتینا چالاکی ئەنجامدرا.هێزەکانی ئێمە داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری و بە سەختی لە داگیرکەرانیان دا. تا ئەو جێگەیەی کە تەسبیت کراوە ٢ داگیرکەر کوژراوە. دوای ئەو چالاکییە هەلیکۆپتەری سوپای تورک ویستی دەستێوەردان بکات گەریلا هەلیکۆپتەرەکەیان کردە ئامانج و بەناچاری پاشەکشێی کرد.

لە ٢٨ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گردی سووقەست لە قادی خانتووری هەفتانین  لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا.

لە ٢٨ی نیساندا لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەکدا داگیرکەران لەسەرگردی زەندوورا ی مەتینا بەتەما بوون دارببڕن و جێگیر بن، بە تاکتیکی تەقینەوە دوو جاران کرانە ئامانج. لەو چالاکییانەدا ٥ داگیرکەر کوژران.

لە ٢٨ی نیسان لەکاتژێر ١٩:٣٠ لەدژی داگیرکەران کە لە گردی شەهید دڵبەر لە مەتینا سەنگەریان ئامادەدەکرد ، ٢ چالاکی ئەنجادرا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا بەگشتی لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئێمە ٢١ داگیرکەر سزا دراون و ژمارەیەک داگیرژەری تر بریندار بوون.

هێزی داگیرکەر بە تۆپ، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بۆردومان دەکات، لەو بۆردومانانەدا هیج زیانێک بەر هێزەکانی ئیمە نەکەوتووە.

هێرشی ئاسمانی

٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٥:٣٠ قادی هەرفای زاپ بۆردومانکرا.

لە رۆژەکانی ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی نیساندا قادەکانی هێرۆی، زەندوورا، دەرارێ، گردی کوردینە، گردی شەهید دلبەر، گردی شەهید سەرحەد بە هەلیکۆپتەرو تۆپخانە  بۆردومانکرا.

٢٨ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٤٩ قادی گەلی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

٢٨ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ قادی وەرخەلێ-ی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

٢٨ی نیسان دەورووبەری گوندی بەشێلێ-ی قادی مەتینا بۆردومانکرا.

٢٨ی نیسان کاتژمێر ١٩:٥٠ قادی وەرخەلێ-ی ئاڤاشین ٣ جاران بۆردومانکرا.

لە ٢٨ی نیسان لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ هەتاکوو ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٢:٣٠ قادەکانی گەلیی باسیا، شێڤێ، مام رەشۆ، ئارس فارس و مەرڤانۆس  بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکراو.

٢٨ی نیسان لە کاتژمێت ٢٢:٣٠ هەتاکوو ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٣:٣٠ ناوچەکانی چێلۆی بچووک، ئیرتووشێ-ی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٤٥ گردی زەندوورای مەتینا بۆردومانکرا.

٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ ناوچەی وەرخەلەی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

' ناوچە مەدەنییەکان بۆردومان دەکردێت'

لەهەمبەر بەرخۆدان و چالاکییە بەهێزەکانی گەریلاکانی ئێمە سوپای تورکی داگیرکەر بە هەموو جۆرە تکنیکێک بۆردومان دەکات و بەگشتی گوند و باخ و رەزی هاووڵاتیانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات. لەو بۆردومانانەدا ڕەز و باخی هاووڵاتیان زیانی بینیوە و ژێرخانەکانی هەرێمەکە کاول دەکرێت. هەربۆیە گەلی ئێمە لەمانگی ڕەمەزاندا توشی زەحمەتی بوون. ٣ هاووڵاتی ئێمە کە ویستیان کارەبای هەرێمەکە چاک بکەنوە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا. تاکە بەرپرسیاری ئەم ڕووداوانە دەوڵەتی تورکە."

ک-ش