هەپەگە: ٦داگیرکەر سزادران، گورزلە هەلیکۆپتەرێک درا
بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بێ وچان بەردەوامە. لە چالاکیەکانی چوارچێوەی هەڵمەتی ' کاک کاتی ئازادیە، لانی کەم ٦ داگیرکەر سزادران، گورزلە هەلیکۆپتەرێکدرا.
بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بێ وچان بەردەوامە. لە چالاکیەکانی چوارچێوەی هەڵمەتی ' کاک کاتی ئازادیە، لانی کەم ٦ داگیرکەر سزادران، گورزلە هەلیکۆپتەرێکدرا.
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە:
" هێزەکانی گەریلا لە هەمبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک چالاکی بەهێز ئەنجام دەدەن و سەرکەوتنی مەزن تۆمار دەکەن. گەریلاکانی ئێمە بە جەسارەتێکی مەزن، بڕیارداری و ڕۆحێکی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن، دیسان بە چالاکی هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال-یان لەسەر خەتی گەریلای سەردەم پێشخست و تکنیکێکی بەهێزیان نیشاندا.
' بە بەتەواوی لەئاسمانەوە لە داگیرکەراندرا'
لەسەر ئەم بنگەیە لە چالاکییەکانی ' کات کاتی ئازادیە' پێشکەوتنەکان ئاوەهایە:
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ٢٩ی نیسانی لە کاتژمێر ١٣:١٥ و ١٨:٤٥ لەدژی ناوەندی سەربازی سوپای تورک لە شارۆچکەی کانی ماسی لە ئامێدیەی باشووری کوردستان ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو دوو چالاکییە ئاسمانییەدا داگیرکەران کرانە ئامانج، سەرکەوتووانە کرانە ئامانج
' گەریلاکان پێشڕەوی داگیرکەرانیان ئاستەنگ کردووە'
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس :
٢٩ی نیسان کاتژمێر ١١:٠٠ داگیرکەران ویستیان بکەونە سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید سەرداری ئاڤاشین . هێزەکانی ئێمە وڵامیان دایەوە و پێشڕەویی داگیرکەرانیان ئاستەنگ.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠ هەتاکوو ١٦:٣٠ داگیرکەران ویستیان بکەونە سەنگەرەکانی شەڕ لەدەڤەری مام رەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین. ئەو سەنگەرە لەسەر یەک ٨جاران بۆردومانکرا ، سەرەڕای بۆردومانیش داگیرکەران نەیان توانی پێشڕەوی بکەن.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ٢٣:٣٠ هەتاکوو ٠١:١٥ داگیرکەران سەربازیان لە دەڤەری مەرڤانۆس ، گردی شەهید سەردار و مام رەشۆی هەرێمی ئاڤاشین دابەزاند بۆ پشتگیری هێزەکانیان . کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. هاوکات هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر مام ڕۆشۆ گوندی مام ڕەش ، دۆڵی شێڤێ، مەرڤانۆس ، بۆخازا شوکا، کانی گا، شەهید ئەردار، و شەهید دڵگەش.
٢٩ی نیسان کاتژمیر ٠٧ :٣٠ داگیرکەران ویستیان لە بۆخازا نێروەی هەرێمی زاپ جێگیر ببن، لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە خرانە ژێر چاودێری و کرانە ئامانج. لەو چالاکییە کە لە سێ لاوە ئەنجامدرا ٣ داگیرکەر کوژران. داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.
٢٩ی نیسان کاتی داگیرکەران دەیانویست لە گردی شەهید مەرڤان لە هەرێمی زاپ جێگیر بن ، هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک کرایە ئامانج . هەلیکۆپتەرەکە گورزی گرانی بەرکەوت و ئاگری تێبەربوو، ناچاربوو لەهەرێمەکە دوور بکەوێتەوە. شەڕ لە سەر گردی شەهید مەروان ناوەناوە هەتاکوو درەنگانی شەو بەردەوام بوو. ژمارەی کوژراوەکان نەزانراوە.
٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٧:٥٠ لە دژی داگیرکەران لە گردی شەهید سەرخۆبوون لە هەرێمی زاپ چالاکی ئەنجامدرا. لە دژی سەنگەرێکدا کە ٣ داگیرکەری تێدا بوو چالاکی ئەنجامدرا سەنگەرەکە تێکشکا و هەر ٣ داگیرکەر کوژران. هەروەها داگیرکەرانی تریش لەسەر گردەکە کرانە ئامانج.
' هێرشی چڕی ئاسمانی'
بۆردومانی چڕی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر لە سەر هەرێمی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەردەوامە.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ هەتاکوو ٠٩:٣٠ دەورووبەری تیپی تای هەرێمی زاپ بەهەلیکۆپتەر ٢ جاران بۆردومانکرا.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ٢٣:٠٠ هەتاکوو ٠١:٠٠ گردی زەندوورا، کەستە ، دەرارێ-ی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.
٣٠ی نیسان ( ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٤"٠٠ گردی شەهید سەرداری هەرێمی مەتینا ٣ جاران بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا .
لەو بۆردومانانەدا هیج زیانیک بەر هیزەکانی ئێمە نەکەوتوو."
ک-ش