هەپەگە: ٩ داگیرکەری دیکە سزادران، دوانیشیان برینداربوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، ٩ داگیرکەر سزادراون، دوانیش برینداربوون و ژمارەکی زۆر چەک لەناو براون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، ٩ داگیرکەر سزادراون، دوانیش برینداربوون و ژمارەکی زۆر چەک لەناو براون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ تا هەفتانین، لە مەتیناوە تا زاپ لە هەموو شوێنێکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن، کە هەوڵ دەدات هەرێمەکە داگیر بکات. لە چالاکییەکانی هێزەکانماندا ٩ داگیرکەر سزادران و دووانی دیکە برینداربوون. لە هەمان کاتدا چەکێکی ئەی فۆڕ، ٢ کامێرانی حەراری چاودێری و دوو سەنگەر بە تەواوەتی لەناوبران، گورز لە دوو سەنگەریش وەشێندرا".
هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
لە هەرێمی ئاڤاشین؛
١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠ لە شاخی شەهید مونزور لە گۆڕەپانی بەرخودانی مامڕەشۆ، بە شێوەیەکی هەماهەنگ بە تاکتیکی گەریلایی لە داگیرکەران درا. بە چەکی سوک و قورس لە دوو قۆڵەوە گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادران. دوژمن لە ١٧ی ئەیلول لەو گۆڕەپانە دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد، دواتر بێ ئەنجام ناچاربوو بکشێتەوە بۆ دواوە.
لە هەرێمی هەفتانین؛
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید سلاڤا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چەکێکی ئەی فۆر و سەنگەرێکی تەکنەلۆژیای شەڕ لەناوبران. ٢ داگیرکەر کە لە سەنگەرەکەدا بوون سزادران، چەکێکی ئەی فۆڕ، ٢ کامێرای حەراری چاودێری و سەنگەرێکی دیکە بە تەواوەتی لەناوبران.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:١٥ لە بەرامبەر بارهەڵگرێکی سوپای تورکی داگیرکەر کە بە گوندی روسێی بەکتۆریا تێپەڕدەبوو چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا دوو داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لە ھەرێمی مەتینا؛
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنە دەست.
٢١ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک بریندار بوو.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر 15:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس سەنگەرێکی داگیرکەر کرایە ئامانج.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج. داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر 18:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران بە نیشانەشکێن چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزا درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٠ی ئەیلول، لە گۆڕەپانی ئێنزێی قەندیل، ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیەکی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
٢٠ی ئەیلول، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن