هەپەگە: بە چالاکی بەهێز وەڵای داگیرکەران دەدەینەوە

هێزەکانی گەریلا لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' وڵامی بەهێزی داگیر کەران دەدەنەوە.

 

ناوەندی راگەیاندنن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکەر و چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی  هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕ کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ هیرشی دەستپێکردووە، لەچوارچێوەی  هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادیە' چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن.

ئاگایی بەرفراوان دەربارەی چالاکی گەریلاکان بەم شێوەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' هەنگاوی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'دا هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ٢٩ی نیسان کاتژمێر ١١:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین، لە سەر گردی مام ڕەشۆ دوای ئەوەی کە یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکیایان خستە ژێر چاودێری ، بە چەکی تەرماڵ گورزی سەختیان لە داگیرکەران دا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران.

سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر کوژراو بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە دووە خستەوە.

٣٠ی نیسان کاتژمێر نێوان ١١:٣٠  و ١٩:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک  بە هێرشی قوورس لەسەر سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا  لە گردی شەهید ئارنۆس و شەهید مۆنزوور لە قادی مام ڕەشۆ ی ئاڤاشین ویستیان دەرباز بن. داگیرکەران رووبەڕووی وڵامی تووندی گەریلا بوویەوە و ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.

٣٠ی نیسان کاتژمێر ٠٦:٣٠ هێزەکانی ئێمە بە چەکی قوورس هێرشیان کردەسەر قەرەقۆلی گرێ-ی ناوچەی چەلێی جوولەمێرگ. لەو چالاکییەدا بەسەرکەوتووانە گورزی کاریگەر لە دوژمن درا . سەنگەری سەربازنی تورک تێکشکا و چەندین سەربازیش کوژران.

' بۆردومان بەردەوامە، هیچ زیانێک بەر گەریلا نەکەوتووە'

 

هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. زانیاری دەربارەی هێرشی ئاسمانی بەم شێوەیە:

٢٩ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ قادی کۆلێتێ-ی هەرێمی خواکورک بۆردومانکرد.

٣٠ی نیسان لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٣:٣٠ و ١٤:٠٠ گوندی کیستا ی مەتینا و گردی زەندوورای بە تۆپ و هاوەن بۆردومانکرا. لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئاگر بەر ناوچەکە کەوتووە.

٣٠ی نیسان کاتژمێر ٠١:٤٠ قادی کارکەری هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ءیمە نەکەوتەە."

ک-ش