هەپەگە: بە رێزەوە یادی شەهیدانی جۆلۆ دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی جیلۆ شەهید بوون و رایگەیاند، ئاڵای ئازادیی شەهیدە قەرەمانەکانمان بە شەکاوەیی دەهێڵینەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی ژیان و تێکۆشانی ئەو گەریلا شەهیدانە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:

"لە راگەیێنراوێکماندا لە ١٣ی ئەیلولدا رامانگەیاندبوو، کە لە ٩ی مانگی ئەیلول، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی ناوچەی ئیسماعیل ئاغای سەر بە هەرێمی سومبولی جۆلەمێگیان بوردومان کرد، هێزەکانی خۆی بە هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە جێگیر کرد و دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. رامانگەیاندبوو کە لەو شەڕ و پێکدادانەدا سێ لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی چەکدار، دلۆڤان و رۆناهی کە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو سێ هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:چەکدار ئامەد

ناوی تەواو:ئازاد شک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و ناوی باوک: خانم – حەسەن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ جۆلەمێرگ

***

نازناو: روناهی روکەن

ناوی تەواو: شەهریبان هێژا ئوزون

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم

ناوی دایک و ناوی باوک: نەجلا - شاکر

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ جۆلەمێرگ

***

نازناو: دلۆڤان کۆبانێ

ناوی تەواو: عومەر ئۆسۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و ناوی باوک: مەقبولە – عەلی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ جۆلەمێرگ

هاوڕێمان چەکدار لە شاری ئامەدی ناوەندی خۆڕاگریی کوردستان لە دایک بووە و لە تەمەنی لاویدا بەشداری لە کار و خەباتی گەنجاندا کردووە. هاوڕێمان چەکدار لە ناو خۆڕاگریدا گەورەبوو، هیچ کات لە گەڕان بە دوای ئازادیدا رانەوەستا. ئەو هاوڕێیەمان کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری لە ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، لە ماوەیەکی کورتدا پەرەی بە تواناکانی خۆیدا و لە دژی داگیرکەران هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوەدا بوو. بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەخترین ناوچەکانی زاگرۆس گەریلایەتی کرد و بە رەنجدەری و دڵسۆزی خۆی دەناسرایەوە. ئەو هاوڕێیەمان کە لە تەمەنی لاویدا بوو بە فەرماندەیەکی پسپۆر، لە جەنگی ئازادیماندا، رۆڵێکی پێشەنگی بینی. بە کەسایەتێکی تێکۆشەرانە، هەمیشە هەڵوێستێکی ملیتانیی ئاپۆیی و نمونەیی پیشاندا.

هاوڕێمان رۆناهی کە لە شاری ئەرزرۆم لە دایک بوو، لە گەل سیاسەتەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردن و تواندنەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە جەوهەری خۆی دوور نەکەوتەوە و بۆ ئەوەی وڵامی هێرشە داگیرکەریەکان بداتەوە، بەشداری لە ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد. ئەو هاوڕێیەمان، ئەو رقەی لە دژی داگیرکەران لە دڵیدابوو، گۆڕی بۆ سەرچاوەی تێکۆشان. هاوڕێمان رۆناهی لە سەر هێلی تێکۆشانی ئازادی ژناندا، قوڵ بووەوە، لە شاخەکانی کوردستان بە ناسنامەی ژنی ئازاد خۆی سەر لە نوێ بونیاد نایەوە و لە تەمەنی لاویدا بوو بە ژنێکی فەرماندە و لاوێکی ملیتانی پێشەنگ بۆ تێکۆشانمان.

هاوڕێمان دلۆڤان کە لە کۆبانێ لەدایک بوو، لە ناو خێزانێکی دڵسۆزی شکۆمەندیەکانی گەلەکەمان و وڵاتپارێزیدا گەورە بوو. بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوادا کرد و لەوە تێگەیشت کە تا چوار پارچەی کوردستان لە داگیرکەران پاک نەکرێتەوە، ئازادی گەلەکەمان بەدی نایەت. بەم بیروبڕوایەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لە بەرزترین ئاستدا لە دژی داگیرکەران جەنگا. هاوڕێمان دڵۆڤان بە کەسایەت و رۆحی ملیتانی و بە خۆشەویستی و حورمەت و ئەو رەنجدەریەی لە بەرامبەر هاوڕێکانی هەیبوو، هەمیشە پێشەنگ بوو.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هەر یەک لە شەهیدانمان، چەکدار، رۆناهی و دلۆڤان و گشتی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای ئازادیی شەهیدە قارەمانەکانمان بە شەکاوەیی بهێڵینەوە."

ز.ش