ناوەندی زانیاری و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ڕایگەیاند:
"لە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ لە هەرێمی سەمانداغی هاتای شەڕێکی قورس لە نێوان هەڤاڵان و سەربازانی دوژمندا ڕوویدا". هەڤاڵانمان دەمهات و ئاندۆک لەو پێکدادانەدا گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند، بە ڕۆحێکی فیداییانەدا تێکۆشان و شەهید بوون. ئێمە هەڤاڵان دەمهات و ئاندۆک، کە لە هەموو بوارێکدا نوێنەرایەتی هێڵی فیدایی بوونی ئاپۆیی دەکرد و چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە بە بیریان دەهێنێنەوە.
هەڤاڵانمان دەمهات و ئادۆک لە هەمان ساڵدا لە دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلەکەمان بڕیاریان دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بن. دەمهات و ئاندۆک چالاکانە بەشدارییان لە شەڕی گەریلایی هەرێمە جیاجیاکانی کوردستان کرد. بە سەرچاوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، خۆیان پەروەردە کرد و بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان کاردانەوەیان نیشان دا و چوونە هەرێمی شەنگال. هەڤاڵانمان لەوێ لە بەرە جیاوازەکاندا شەڕیان کرد بەڵام بە هەمان ئامانج، وەک چارەنووسێکی هاوبەش پێشنیاریان کرد بچنە باکووری کوردستان. لەسەر ئەو بنەمایە، هەڤاڵانمان دەمهات و ئاندۆک کە پێکەوە چوونە ئامانۆس، لە گرووپی سامانداغ دا بەشدار بوون و بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بەڕێکەوتن.
هەڤاڵانمان دەمهات و ئاندۆک، پێکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا شەنگال و لەوێشەوە بۆ ئامانۆس بە یەکێتی بێ وێنەی هەڤاڵیەتی ئاپۆیی و پراکتیکەکانی ژیان، بە هێڵی فیدایی دەستیان بە بەرخۆدانی مێژوویی کرد و جارێکی تر خۆیان سەلماند. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵانمان دەمهات و ئاندۆک و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ئاراستە دەکەین، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بە ئیرادە و باوەڕەوە درێژە بە تێکۆشانی هەڤاڵانمان دەدەین.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
نازناو: دەمهات ڕێزان
ناو و پاشناو: ئیسماعیل ئۆزدەمیر
لەدایک بووی: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: فاتمە - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ / ئامانۆس
ئاندۆک باگۆک
نازناوی: ئاندۆک باگۆک
ناو و پاشناوی بنەماڵە: دەلیل گۆکتاش
لە دایک بووی: مێردین
ناوی دایک و باوک: زەینێ - ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ / ئامانۆس