ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"لە ڕگەیاندراوی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا ڕامانگەیاندبوو، لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، لە ناوچەی ئۆمەرییەی مێردین، هەڤاڵمان تیرێژ شەهید بووە، زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان تیرێژ گەرماڤ ڕوون بووەتەوە. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ تیرێژ گەرماڤ دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکەی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: تیرێژ گەرماڤ
ناو و پاشناو: بەدرخان ئابی
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: حەمری- عیسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ / مێردین
هاوڕێمان تیرێژ بۆ حزبەکەمان و گەلەکەمان فەرماندەیەک و قارەمانێکی هیوابەخش بوو. لە ساڵانی ڕابردوودا لە باکوری کوردستان بوو تا دوا هەناسەى قارەمانە شەڕی کرد و شەهید بوو، بۆیە ئێمەی هاوڕێیانی، بۆ پێکهێنانی ئامانجەکانی ئاڵای تێکۆشان بەرزتر دەکەینەوە و ڕێپێوانمان و رێگامان بۆ ڕێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین و بەوەش ئامانجەکانی هەموو شەهیدانمان پێکدەهێنین".
ژ.ت