هەپەگە: داگیركەران بەپشتیوانی پەدەكە لەكۆرەژارۆ دەستیان بەپلانێكی نوێ كردووە

ئەرتەشی توركی داگیركەری بەپشتیوانیەكی مەزنی پەدەكە لەكۆرەژارۆ دەستی بەهێرش كردووە. ئەرتەشی تورك هەوڵدەدات بەپشتیوانی هەلیكۆپتەرە شەڕكەرەكان، هێزەكانیان لەهەرێمەكە دابەزێنن. لەنێوان ئەرتەشی تورك و گەریلاكاندا شەڕێكی قورس بەرێوە دەچێت.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وەهایە:

شەوی ٢٢ی نیسان كاتژمێر لەدەوروبەری ٢٢:٣٦ خۆلەكدا ٩ هەلیكۆپتەری شەڕكەری سیخۆرسكی ئەرتەشی توركی داگیركەر، لەهێڵی ئامێدێیە ـ دێرەلووكەوە كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پەدەكەوەن، دەربازی هەرێمەكە بوون و گۆڕەپانی كۆڕەژارۆ بۆمباران كرد. پاش ئەوەی بەهەلیكۆپتەری شەڕكەر هەرێمەكەیان بۆمباران كرد، هەوڵیاندا بەرێگەی هەلیكۆپتەری سیخۆرسكی سەربازانیان لەهەرێمەكە دابەزێنن. هێزە بەرخۆدێرەكانمان لە كۆڕەژارۆ دەستوەردانی رەوشەكەیانكرد و لێیان هاتنە دەست.

ئەرتەشی تورك لەنیوەی شەودا بە رێگەی ١٠ هەلیكۆپتەری تر هێرشی سەر گۆڕەپانەكەیان خەستتر كرد. هێزەكانمان جگارێكی تر دەستیان لەو هەلیكۆپتەرانەش كردەوە و زەبرێكی مەزنیشیان لەواندا. ئەو هەلیكۆپتەرانەشی كە دەیانەویست لەبارەگای سێرێ لەشێڵادزێ بنیشنەوە و كۆژراو و بریندارەكانیان هەڵگرنەوە كرانە ئامانجی هێزەكانمان و لەوانەشیاندا.

هەلیكۆپتەری ئەرتەشی تورك جارێكی دی لەو هەرێمانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پەدەكەوەن بەرەو هەرێمەكانی ئێمە فڕیان و هێرشی هەرێمی بەرخۆدانی كۆڕەژارۆ كردن. ئەرتەشی تورك لەگەڵ هەلیكۆپتەرە شەڕكەرەكان، هەلیكۆپتەری سیخۆرسكی و هەروەها هەلیكۆپتەری لەجۆری چینۆكی درۆستكراوە دەوڵەتی ئەمریكاش لەهێرشەكانیاندا بەكاردێنن.

ئەم هێرشە بەرفراوان و قورسە هەم لەگۆڕەپانی بەرخۆدانی كۆڕەژارۆ و هەمیش لەهەرێمی زاپ بەواتای پلانێكی نوێ و ئاستێكی نوێ لەهێرشەكانی داگیركەرانە. لە هەرێمەكە بەرخۆدانی هێزەكانی گەریلا و شەڕ بەقورسی بەردەوامە.

ف.ق