هەپەگە: داگیرکەران چەندین گوندی باشووری کوردستانیان بۆردومان کرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ٣١ی کانوونی دووەم و ٨ی شوباتدا چەندین  هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیاریانەی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە:

"لە ٣١ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٩:١٠ بۆ ١٩:٥٠ کۆپتەر بە ئاسمانی باسیا لە ناوچەی ئاڤاشین دا سوڕانەوە و گۆڕەپانی وەرخەل بە کۆپتەر بۆردومانکرا.

لە ١ی شوبات و لە کاتژمێر ١٩:١٠ بۆ ٢٢:٣٠ دا کۆپتەرەکان بە ئاسمانی مەرڤانۆس لە ناوچەی ئاڤاشین دا سوڕانەوە.

لە ١ی شوبات و لە کاتژمێر ١٢:١٠ بۆ ١٢:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان گوندی شێران-ی سەر بە ناوچەی گارەیان بۆردومان کرد.

لە ٥ی شوبات و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان ٩ جار گوندەکانی گوێزێ، یەکماڵ، ئەرگەنێ، بلمەندێ، شییە و گۆڕەپانی کافیا-یان ٥ جار بۆردومان کرد.

لە ٥ی شوبات و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:١٥ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی زاپ و دەوروبەری گوندەکانی فلەها، گرێ باهارا و گوندی سەرگەل-یان ٣ جار بۆردومان کرد.

لە ٨ی شوبات و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٢:٢٠ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی خواکورک و دەورووبەری چەمی لۆلانیان ٤ جار و  لە ناوچەى گۆشینەش گۆڕەپانەکانی گری ڕۆستە و گری بزنا-یان ٨ جار بۆردومان کرد".

ژ.ت