هەپەگە: داگیرکەران کە ویستیان بچنە ناو تونێلەکانی شەڕ تێکشێنکران

هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک ویستی بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی گردی سۆری هەرێمی ئاڤاشین، بەهۆی تێکۆشانی گەریلا بە ناچاری کشانەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

"لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا"

١٧ی تەمموز کاتژمێر ٠٦:٣٠ لەدژی داگیرکەران کە دەیانەوێت لە ریزەچیای جیلۆی بچوک جێگیر ببن، بە چەکی قۆڕس چالاکی ئەنجامدران.

دوای چالاکیەکە داگیرکەران دەستیان بە دروستکردنی سەنگەر هەڵگرت

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:

١٦ی تەمموز کاتژمێر ١١:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ویستی هێرش بکاتە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی گردی سۆر. دوای ئەوەی هێزەکانمان لە نزیکەوە دەستوەردانیان کرد، داگیرکەران بە ناچاری مەودایەک دوورکەوتنەوە.

١٦ی تەمموز کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران ویستیان تەقەمەنی لە تونێلەکانی شەڕ لەسەر گردی سۆر جێگیر بکەن، هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد. ژمارەیەک تەقەمەنی لەناوبران و هیزەککانمان دەستیان بەسەر تەقەمەنیاندا گرت.

١٦ی تەمموز کاتژمێر ٠٢:١٠ سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ.

بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ هێرش لەبەرانبەر گۆڕەپانەکانی ئاڤاشین و زاپ ئەنجامدران.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەیە:

١٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ – ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی گردی سۆر و گردی سلێمانی هەرێمی ئاڤاشین هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد و گۆڕەپانی ستونێیان بۆردومان کرد.

١٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ – ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی پیتی تی زاپ هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد و ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

١٧ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ هەرێمی زاپ و گۆڕەپانی جیلۆی بچووک بۆردومان کرا.

١٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی سیدای زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

لە هێرشەکان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق