هەپەگە: دەلیلا، کاوەندا، سارا و هێرش رێگەی سەرفرازیان بە ئێمە ناساند

هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا شەهید بوون و وتی، "بە تێکۆشانەکەیان میراسی بەرخۆدانی رۆناک و رێگەی سەرفرازیان بە ئێمە ناساند. هاورێکانمان دەلیلا، کاوەندا، سارا و هێرش بوون بە سمبوڵە گەشاوەکانی بەرخۆدانی پیرۆزی ئێمە.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانیدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هاوڕێکانمان دەلیلا، کاوەندا، سارا و هێرش شەهید بوون.

تێکۆشانی ئازادی کوردستان بزوتنەوەیەکی بێوەستانی بەرخۆدانە. سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە بەسەدان ساڵە لەسەر گەلی کورد پەیرەو دەکرێت، هەموو کاتێک لە لایەن ڕۆڵە قاڕەمانەکانی گەلەکەمانەوە پووچەڵدەکرێتەوە. ئەم بەرخۆدانە هەروەها هێڵی داهاتووی گەلەکەمانی گەش کردووە و هیواکان گەورە بوون. لەدژی هەموو جۆرە هێرشێکی سەر گەلە دێرین و خاکە پیرۆزەکەمان رۆڵە بەجەرگ و قاڕەمانەکانی کوردستان لە چوار پارچەی کوردستان خۆیان گەیاندە هەرێمەکانی گەریلا و وڵامی پێویستیان داوەتەوە. گەریلاکانمان کە هێڵی بەرخۆدان و سەرفرازی رێبەر ئاپۆ وەک بناغە وەردەگرێن تێکۆشانی بێوێنە بۆ هەموو گەلانی چەوساوە دەکەن و بوونەتە کانگای هیوا و ئۆمێد.

بێگۆمان بەرخۆدانی پیرۆز ئێمە بە باجێکی زۆر گەیشتووەتە سەرفرازی. بە رەنج و بەرخۆدانێکی گەورەی شەهیدەکانمان دەوڵەتی دڕندە و قڕکەری تورک هاتووەتە بەرلێواری تێکشکاندن. لەدژی هێرشەکانی دوژمن، بێ دوودڵی وەستاونەتەوە و ئاڵای سەرفرازیان بەرز کردووەتەوە بە تێکۆشانیان میراسی رۆناک و رێگەی سەرفرازیان بە ئێمە ناساندووە. هاوڕێکانمان دەلیلا، کاوەندا، سارا و هێرش، بوون بە سمبوڵە گەشاوەکانی بەرخۆدانی پیرۆزی ئێمە.

هاوڕێمان دەلیلا لە ماکۆ بە رۆحی بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەموو کاتێک زیندووە، لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریزی و بەڕێز و رەچەڵەکی کوردستان گەورە بوو. بە منداڵی گوێی لە چیڕۆکی قاڕەمانێتی دەگرت و زوو راستی کورد و کوردستانی ناسی. هەروەها لەناو خانەوادەیەکی بەڕێز گەورە بوو و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی دیاردەی رەنجدان فێر ببێت. لدژی شەڕی قێزەون بۆ ئەوەی گەلەکەمان و خاکەکەمان بپارێزێت ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە فەرماندە و لەناو ریزەکانی گەریلادا بووە نوێنەرێکی بەهیزی ناسنامەی ژنی ئازاد. بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژی ئازادی ژن لە کەسایەتی خۆیدا پراکتیزە بکات، زۆر قۆڵ بووەتەوە، بە پێکەنین، سەبر و رەنجدەری خۆی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لەگەڵ هاورێکانی پەیوەندیەکی گەرمی دروست کرد و لە هەموو گۆڕەپانێک بەرپرسیاری خۆی بەبێ کەموکورتی جێبەجێ کرد. هاوڕێکەمان بە پرسیار، لێکۆلینەوە و خۆپێگەیاندن هاوڕێکانیشی بەشداری لە قۆناغی فێرکردن کرد و بووە یەکێک لە نوێنەرە بەهێزەکانی کەسایەتی  میلیتانی ئاپۆیی و فەرماندە لەناو یەژاستاردا.

هاوڕێکەمان کەوەندا لە ناوەندی رێز و رێچکەی بەرخۆدانی دێرین شاری مووش لەدایکبوو و زوو بە زوو وەک هەموو گەنجێکی کورد راستی دەوڵەتی فاشیستی تورکی ناسی. لەگەڵ گەنجێتی خۆیدا دەستی بە پرسیار کرد و لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە ئەو بیر و باوەرەی کە کاریگەرترین تێکۆشین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک، ریزەکانی گەریلایە و ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکەمان زوو لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاوێتە بوو، بۆ ئەوەی داگیرکەری لەسەر خاکەکەمان دەربکات، هەموو کاتێک خەباتی کرد و لە ماوەیەکی کەمدا وایلێهات کە رۆڵی پێشەنگایەتی بینی. بە تایبەتمەندی خاکی و لەدڵەوە، ناسنامەی ژنی گەنجی ئازادی لە خۆیدا بەرجەستە کرد و بووە هاوڕێیەکی گەورە و لە دڵی هەموو کەسێکدا جێی خۆی گرت.

هاوڕێ سارا لە کەربۆرانی مێردین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو. بە گەنجی سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بینی، لەدژی ئەو سیاسەتە بۆ ئەوەی شەڕ بکات لەناو خەباتی گەنجاندا جێی خۆی گرت، لە هەموو کاتێکدا بووە خاوەن کەسایەتیەک کە تێکۆشانی بەرفراوان دەکرد. هاوڕێمان سارا بە درۆی ژیانی ئاسانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەڵنەخەڵەتا، لە دووەم قۆناغی بەشی یاسای زانکۆدا و لە ساڵی ٢٠١٥دا رووی کردە چیاکانی پیرۆزی کوردستان. لەو رۆژەوەی کە بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد، بۆ خۆی کردە ئامانج کە سەرەتا لە رووی جەستەیی و دەروونی خۆی بەهێز بکات، لە گابار تا مەتینا، لە مەتینا تا گارە، لە چیاکان خەباتی کرد. لە خەباتی پەروەردەییدا لە سەر هێڵی دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن قۆڵبووەوە. سەرەنجی دایە سەر دیاردەی ژن، بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەکی زیرەک خۆی پەروەردە کرد و لە سەر ئەم بابەتە زۆر هەوڵیدا. بووە خاوەن تایبەتمەندیەکی بریاردەر، توند، فێرکەر و خۆشبین و ئەوەش وایکرد کە هەموو هاوڕێکانی شانازی پێوە بکەن.

هاوڕێکەمان هێرش لە عادلجەوازی بەدلیس لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو. لەلایەک بۆ بەڕێوەبردنی خانەوادەکەی و لەلایەکی دیکەوە لەناو خەباتی پارتیماندا جیی خۆی گرت. هاوڕێمان هێرش لەدژی سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردنی دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک بەدوای رێگەی تێکۆشان گەڕا، لەکاتی خەباتدا دەستگیرکرا و دواتر رووی کردە گۆڕپانە گەرمەکانی خەبات، بووە گەریلا و هاتە شاخەکانی کوردستان کە لەگەڵ گەریلا ئاوێتەی یەکدی بوون. هاوڕێمان هێرش لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، پەیوەندی گەریلایەتی کاریگەری زۆری لەسەردانا،زۆر هەوڵی هاورێیەتی لەناو ریزەکانی گەریلادا دەدا. لە خەباتی پەروەردەدا لەسەر فەلسەفەی رێبەرتی قۆڵبووەوە، خۆی و سیستمی کاپیتالیستی دادگایی کرد.هاورێکەمان هەموو کاتێک خۆی بەرەو پێشەوە دەبرد و ئەوەشی لە پراکتیدا پیشان دەدا، بۆ ئەوەی پێداویستی گەریلایەتی مۆدێرن بزانێت و جێبەجێی بکات زۆر هەوڵیدا، بەسەر دۆخە قوڕسەکاندا سەرکەوت و لە هەموو لایەکەوە بۆ هاوڕێکانی بووە نمونە. هاوڕێکەمان لەگەڵ ژنان لەسەر پێوانەی ژنی ئازاد و پاک هاوڕێیەتی دەکرد و هاوڕێ ژنەکان زۆر رێزیان لێدەگرت و خۆشیان دەویست.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاورێکانمان دەلیلا، کاوەندا، سارا و هێرش و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین کە تێکۆشانی هاوڕێکانمان بە سەرفرازی بگاتە ئامانجەکەی."

نازناو: کاوەندا سەرحەد

ناو و پاشناو: قەدەر سەلڤی

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: گولشا و عەبدولرەحمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: هێرش تۆڵهەڵدان ئاکچرا

ناو و پاشناو: بیلال بالکچی

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: مەقبولە و خالس

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: سارا ساڤوشکا بۆزان

ناو و پاشناو: قیمەت کایا

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: سەلیمە و ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: دەلیلا چیا

ناو و پاشناو: نەزیفە بیلیخکانلو

شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک و باوک: زەینەب و حەجی

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

ف.ق