هەپەگە: دەوڵەتی تورک گوشار لە خەڵک دەکات تاوەکو گوند و کوێستانەکانیان چۆڵ بکەن

هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى گەلیی ماسیرۆ لە ناوچەى شاخ لە وان هەڕەشە لە هاووڵاتییانی گوندەکان دەکات بۆ ئەوەى گوندەکانیان و کوێستانەکانیان چۆڵ بکەن. هەپەگەش داوا لە گەل دەکات هەڵوێست نیشان بدەن.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە هەموو ناوچەکاندا زیان بە گەلی کورد بگەیەنێت و رادەستی خۆیی بکات. گوشار لە خەڵکەکەمان دەکات، کە بە کۆچەری بژێویی ژیانی خۆیان دابین دەکەن. لە رێگەی قەدەغەکارییەکانەوە زیان بە خەڵک دەگەیەنێت. بە تایبەتی لەمدواییانەدا لە گەلیی ماسیرۆ لە ناوچەى شاخ لە پارێزگای وان هەڕەشە لە هاووڵاتییانی گوندەکان دەکەن تاوەکو گوند و کوێستانەکانیان چۆڵ بکەن. ئێمە داوا لە گەلەکەمان و رای گشتی دەکەین، کە لە بەرامبەر گوشارەکاندا هەڵوێستیان هەبێت.  

لە ١٢ی تەممووز لە نێوان ٢٣:٠٠ و ٢٣:٣٠ دا کۆپتەر بەسەر ناوچەى شاخی سوور لە ئاڤاشین سۆڕانەوە. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان دا کۆپتەرە سکۆرسکی و جەنگییەکان ناچار بوون لە ئاسمانی ناوچەکە بکشێنەوە.

لە ١٢ی تەممووز لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ کۆپتەرەکان بە ئاسمانی ناوچەى قاشورا لە مەتینا سوڕانەوە. ناوچەکانی کۆردینە، دەورووبەری گوندەکانی ئێدنێ و سەرار بە کۆپتەری جەنگی بۆردومان کران.

لە ١٢ی تەممووز و لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا شاخی شەهید هاوار و دەورووبەری چەمی لۆلان لە ناوچەى گۆشینەی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

لە ١٢ی تەممووز لە کاتژمیر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٣٠ لە ناوچەى ئاڤأشین کۆپتەرەکان بەسەر مەرڤانۆس، تابوری عەرەبەکان، بانیستا، مام رەشۆ، شاخی سلێمان، شاخی سپی و شاخی شەهید ئینتیقام دا سوڕانەوە.

لە ١٢ی تەممووز و لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ کۆپتەر بە ئاسمانی جیلۆی بچووکدا سوڕایەوە و سوپای تورکی داگیرکەر هێزەکانی خۆی لە شاخی شەهید سەرخۆبوون ئاڵوگۆڕ پێکرد.

لە ٢ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٠:٢٠ ناوچەى کورۆژارۆ لە زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

بەهۆی ئەو هێرشانەوە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت