هەپەگە: گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا، ٢ داگیرکەر سزاداران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەدا لە مەتینا دوو داگیرکەر سزادراون، لە ئاڤاشینش گورز لە هەلیکۆپتەرێک دراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەدا لە مەتینا دوو داگیرکەر سزادراون، لە ئاڤاشینش گورز لە هەلیکۆپتەرێک دراوە.
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی هێزەکانی گەریلا گورزییان لە داگیرکەران وەشاند کە دەیانویست بەرەو پێشەوە هەنگاونێن و جموجوڵەکانیان ڕاوەستێنرا.
هەر لە هەمان ڕاگەیاندراودا وتراوە، لە مەتیان بە چەکی تاکە کەستی دوو داگیرکەر سزادراون، لە ئاڤاشینیش لە دوو قۆڵەوە گورز لە هەلیکۆپتەرێک دراوە.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندنی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٩ی گوڵان کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کە دەیانویست بەرەوە پشەوە هەنگاوبنێن و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.
٢٩ی گوڵان کاتژمێر ٠٦:٤٥ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا، گورز لە حەشارگەیەکی داگیرکەران وەشێنرا.
٢٩ی گوڵان کاتژمێر٠٩:٣٠ دا لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی داگیرکەران کە دەیانویست بەرەوپێشەوە هەنگاوبنێن، چالاکیەکەی سابۆتاژی ئەنجمام درا و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٣٠ی گوڵان کاتژمێر ١٢:٣٠دا لە دوو قۆڵەوە گورز لە هەلیکۆپەرتێک درا و ناچار بە هەڵهاتن لە گۆڕەپانەکە کرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٩ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، ٨ جار بە گازی کیمیاوی ژەهراوی و ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
٢٩ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی تونێلەکانمان لە لایەن درۆنی شەڕکەروە ٨ جار بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
٢٩ و ٣٠ گوڵان لە هەرێمی قەندیل لە گۆرەپانی بالایان جارێک، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی دیرەش، دەشتی کافیا، گووزێ، زەنگل ٧ جار، لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانی خنێرەی ژوور جارێک، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشیلی، دەرگەل ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک؛ بە گشتی ١٤ جار بە فرۆکەی جەنگی ئەو جێگایانە بۆردوومانکراون.
٢٨ و ٢٩ی گوڵان لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆلکا و دەرگەل، لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانی لۆلان، کۆلیت و شاخی شەهید شەریف لە لایەن هەلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومانکران."