هەپەگە: هەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە و ١٢ داگیرکەر سزادران -نوێکرایەوە-

بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار، چالاکی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ١٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خرایە خوارەوە و درۆنێک تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی هێرشی داگیرکەری، چالاکی بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەردەوامی پێدەدەن. بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژەئاستارمان بۆ سڵاوکردنی ١٨مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیران چالاکی بەهێز ئەنجام دەدەن. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خرایە خوارەوە، درونێک تێکشکێنرا، ١٢ داگیرکەر سزادران، ٦ داگیرکەر بریندار بوون و سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا. هەروەها هێزەکانی یەژەئاستارمان بە رۆحێکی گەورەوە چوونە سەر تەرمی داگیرکەران، ٢ چەکی ئێم پی تی، ٢ رەخت، دەبانجەیەک و گولەکانی، تەلەفۆنێک، ٢ کارتی تەلەفۆن، ٢ لایت، ٤ مینی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە، کامێرایەک، جانتایەکی سەربازی و کەلوپەلی پێویستی دەستیان بەسەرداگیرا."

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین؛

٢٨ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٠٠ و ١٤:٤٠دا لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵی بۆردومان بکەن، ٣ جار بە چەکی سووک، ٢ جار بە چەکی قورس و ٢ جار بە ڕێبازی سابۆتاژ هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی دەستوەردانی بەهێزدا داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

لە هەرێمی زاپ؛

٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٤:٠٠ و ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی ویستی سەرباز لە نزیک سەنگەرەکانی گردی شەهید لەشکەر جێگیر بکات. هێزەکانی یەژەئاستارمان گورزی گەورەیان لە هەلیکۆپتەرەکەدا و هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی بەرکەوت، ویستی خۆی بگەیەنێتە بارەگای گرێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، بەڵام کەوتە رووباری زێ و تێکشکێنرا.

٢٨ی ئایار کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرەکانی دیکە ترسان و هەڵهاتن.

٢٨ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران درۆنێک لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارەوە تێکشکێنرا.

٢٨ی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین، ٣ داگیرکەر کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بەرخۆدان پێشرەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە خرانە ژێر کۆنتڕۆڵ و دواتر بە سابۆتاژ لێیاندرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک لە بەرزاییەک خۆی هەڵدایە خوارەوە و سزادرا. هێزەکانمان بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی داگیرکەران. دەستیان بەسەر  ٢ چەکی ئێم پی تی، ٢ رەخت، دەبانجەیەک و گولەکانی، تەلەفۆنێک، ٢ کارتی تەلەفۆن، ٢ لایت، ٤ مینی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە، کامێرایەک، جانتایەکی سەربازی و کەلوپەلی پێویستیدا گرت. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٦:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان نزیکی سەنگەرەکانی شەڕ ببنەوە، چالاکیان ئەنجامدا لە ٣ لاوە. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەر بریندار بوون. داگیرکەران کە لەدوای چالاکیەکە بە چەکی قورس ناوچەکەیان تۆپباران کرد، ویستیان سەرلەنوێ پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان جارێکی دیکە لەداگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامی چالاکی دووەمدا بە تاکتیکی سابۆتاژ، ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەر بریندار بوون.

لە ئەنجامی چالاکیەکانی بەهێزی هێزەکانماندا کە بە رۆحێکی بەرزی ئاپۆیی ئەنجامدرا، ٩ داگیرکەر سزادران، ٦ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها دەست بەسەر چەکێکی ئێم پی تی، ٢ رەخت، دەبانجەیەک و گولەکانی، تەلەفۆنێک، ٢ سیمکارتی تەلەفۆن، ٢ لایت و ٤ مین کە بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوون، جانتایەکی سەربازی و کەلوپەلی پێویست گیرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٨ی ئایار کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری لەدژی داگیرکەران کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید زەمانی دەستیان بە جووڵە کردبوو، هێزەکانمان بە چەکی سووک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی ئایار کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گردی کۆردینە سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبرا.

هێرش بە چەکی کیمیایی؛

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەم شێوەیەیە؛

٢٨ی ئایار لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید شاهین، شەهید بەرخۆدان، گردی شەهید هاوڕێ، گردی جەهەنەم و ئەشکەوتی برینداران، ٣٤ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.

هێرشی ئاسمانی و زەمینی

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بەردەوامە؛

٢٨ی ئایار لە شەهید شاهین، کورەژارۆ، شەهید هارون، شەهید تۆڵهەڵدان، گردی جەهەنەم، چیارەش، ئەشکەوتی برینداران، چەمچۆ، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و کارکەری هەرێمی زاپ، بە هەلیکۆپتەر و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنور و فڕۆکە جەنگیەکانەوە ٢٧ جار بۆردومان و تۆپباران کران.

٢٨ی ئایار گردی هەکاری هەرێمی مەتینا،لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

٢٨ی ئایار کاتژمێر ١١:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران."

ف.ق