هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە

هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ئێوارەی ٤ی تشرینی دووەم، سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی گۆڕەپانی کەشانێی هەرێمی حەفتانینی بۆردومان کرد. دواتر دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە ٦ی تشرینی دووەم بە بێئەنجام کۆتایی هات.

٥ی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی وەرخەلێ و دۆڵی کۆنفڕانسی هەرێمی ئاڤاشینی بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس کردە ئامانج.

٥ و ٧ی تشرینی دووەم، گۆڕەپانی کانیسارکێی گارە، گۆڕەپانی کانیبۆتکێ و گوندی سەورێی چەمانکێ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٠٠، دەوروبەری روباری لۆلانی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.

٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ – ٠٠:٣٠ قەڵای بێدەوێی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.

بەو هۆیەوە زیان بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوت، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە، گەلەکەمان لەو ناوچەیە ناچار بوو ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵن.

لەنێوان ٥ و ٨ی تشرینی یەکەم لە سەر ئاسمانی ناوچەکانی تابوری عەرەبان، مەرڤانۆس، وەرخەڵێ و بانیستای ئاڤاشین هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد."

ف.ق