هەپەگە: لە حەفتانین حەفارەیەک تێکشکێندرا و کارپێکەرەکەشی سزا درا

گەریلاکان لە ٨ی تشرینی دووەم لە ناوچەی حەفتانین حەفارەیەکی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەریان تێکشکاند و کارپێکەری شۆفڵەکەش سزادرا.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەى حەفتانین؛

ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە دۆڵی پساخا لە دامێنی شاخی هێلزدا، هێزەکانمان بە شێوازی سابوتاژ حەفارەیەکی  داگیرکەرانیان کردە ئامانج، کە دەیخواست رێگا بۆ داگیرکاری دروست بکات. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا حەفارەکە تێکشکێنرا و کارپێکەری حەفارەکەش سزا درا.

تاوەکو دوایین فیشەکیان شەڕیان کرد

لە راگەیاندراوی ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١دا رامانگەیاندبوو، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى حەفتانین لە کاتی چالاکییەکدا، کە ٦ داگیرکەری تیادا سزادرابوو، یەکێک لە هەڤاڵانمان بریندار بوو بوو. هاوڕێمان چەکدار لە شەڕدا بە فیداکاری هێرشی کردە سەر پێگەکانی دوژمن و گورزێکی قورسی لە داگیرکەران دا و بە سەختی بریندار بوو. دواتر شەڕێکی قورس روویدا و لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان چەکدار و نومان تاوەکو دوایین فیشەکیان شەڕیان کرد. لە ئەنجامی ئەو شەڕی دژ بە داگیرکەرییەدا شەهید بوون.

ئەو چالاکییە بە تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. ئەو هەڤاڵە قارەمان و پاڵەوانە شەهیدانەمان، کە لە سەرکەوتنی ئەو چالاکییەدا رۆڵ و تێکۆشانێکی زۆریان هەبوو، بە رێبازی گەریلای پرۆفیشناڵ لە ماوەیەکی کورت دا چوونە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەران و کارێکیان کرد، کە رۆح و ئیرادەی جەنگاوەری ئاپۆیی سەر بکەوێت.

زانیاری لە بارەی ناسنامەى ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چەکدار زیلان

ناو و پاشناو: بورهانەدین تاسمان

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک - باوک: گوڵستان - سەڵاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / حەفتانین

****

نازناو: نومان ئامەد

ناو و پاشناو. سەعید ئۆزتورک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک - باوک: گوڵێ - ڕەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / حەفتانین".

ژ.ت