هەپەگە: لە هێڵی فیدایەتیدا بوونە ئەفسانە

هەپەگە یادی شەهیدانی سەرحەدی کردەوە و رایگەیاند: "هەڤاڵەکانمان لە سەرحەد بەشداریکردنیان لەسەر هێڵی فیدایی بوونە ئەفسانە، بە ڕێز و پێزانیینەوە یادیان دەکەینەوە و دڵسۆزیی خۆمان بۆ بەرز راگرتنی یادیان دووپات دەکەینەوە".

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەمشێوەیەیە:

"لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧دا لە گۆڕەپانی تەندورەک لە ئەیالەتی سەرحەد، لە کاتی چالاکی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر، کە چەندین داگیرکەر سزا دران و دوژمن لە تاندورک دەرکرا، قارەمانەکانی سەرحەد هاوڕێیانمان ئەرگەش، جانفەدا، چەکدار، جەمال و نورهەق قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئێمە بە ڕێز و سوپاس و پێزانیینەوە یادی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەینەوە، کە بە بەشداریبوونیان لەسەر هێڵی فیدایەتی لە سەرحەد بوونە ئەفسانە و دڵسۆزیمان بۆ بەرز راگرتنی یادیان دووپات دەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: ئەرگەش ئینتیقام

ناو و پاشناو: ئەرسین سەڤەن

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: بەسرا – محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٧ / سەرحەد

*****

نازناو: جانفەدا رۆژهات

ناو و پاشناو: ئیبراهیم باشبۆگا

شوێنی لە دایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: گوزەل - حیکمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٧ / سەرحەد

******

نازناو: چەکدار ئارارات

ناو و پاشناو: سینان تەکین

شوێنی لە دایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: خەدیجە - نیزامەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٧ / سەرحەد

******

نازناو: جەمال سەرحەد

ناو و پاشناو: گولوم ئۆزدەن

شوێنی لە دایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: فەلەک - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٧ / سەرحەد

*****

نازناو: نورحەق سەرحەد

ناو و پاشناو: محەمەد گولەر

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئەمینە - شەوکەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٧ / سەرحەد

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانی هاوڕێیانی فیدایمان ئارگەش، جانفەدا، چەکدار، جەمال و نورحەق دەکەین، بە شەڕڤانیی خۆیان لە گۆڕەپانی سەرحەد داستانیان تۆمار کرد و خەونی دوژمنانیان بۆ پاکتاوکردنی گەلەکەمان پووچ کردەوە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و کوردستان دەکەین".

ژ.ت