هەپەگە: لە شەمزینان ٤ کۆنترا سزادران

هەپەگە رایگەیاند، لە شەمزینان لەدژی کۆنتراکان، لە حەفتانینیش لەدژی سەربازانی داگیرکەر لە ٢ قۆڵەوە چالاکیان ئەنجامداوە. لە شەمزینان ٤ کۆنترا سزادران و لە حەفتانینیش سەنگەرەکی داگیرکەران تارومارکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارە چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

'لە حەفتانین لە دوو قۆڵەوە چالاکی ئەنجامدرا'

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید کەندالی هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید ڕۆژین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی دژوار لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و سەنگەرێک لەناوبرا، گورز لە ٢ سەنگەری تر وێشێنرا. ژمارەی کوژراو و برینداری داگیرکەران نەزانرا.

سوپای داگیرکەری تورک دوای جالاکیەکە بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد.

'٤ کۆنترا سزادران'

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' هێزەکانمان ٤ی تشرینی دووەم لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لەدژی کۆنتراکان کە ڕێگای نێوان قەرەقۆلی سلۆرت و خاپوشکێیان دروست دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٤ کۆنترا سزادران، ٢ بلدۆزێر و بارهەڵگرێک تێکشکێنران، گورز لە بارهەڵگرێکی تر وەشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە ناوچەکەی بۆردومان کرد.

لە ڕێگای میدیای شەڕی تایبەتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەواڵی درۆ بڵاوکرایەوە کە گوایە لە بۆردومانەکەدا زیانمان بەرکەوتووە. ئەو هەواڵە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتیە و دوورە لە راستیەوە. یەکینەکانمان دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

هێرشی ئاسمانی

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.لەم چوارچێوەیەدا:

٥ی تشرینی دووەم لە ١٤:٣٠دا دەوروبەری گوندی چەمشەریتکی هەرێمی گارە بۆردومان کرا.

٥ی تشرینی دووەم لە ١٥:٣٠دا گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق