هەپەگە: لە تۆڵەی گارە و ١٥ی شوباتدا پێنج داگیرگەر سزادراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی گارە پێنج داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی گارە پێنج داگیرکەر سزادراون.
هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابور" لە هەرێمی مەتینا داگیرکەرانیان کردوەتە ئامانج.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "١٠ شوبات لە کاتژمێر ١٥:٢٠دا لە گۆڕەپانی شاخی ملیتان لە هەرێمی مەتینا، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا خێمەیەک کە داگیرکەرانی لە ژێردابوو لە ناو برا و ٥ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راشیگەیاندوە، "ئەو چالاکیە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدە قارەمانەکانمان لە سەرکەوتنی گارە ئەنجامدراوە".
لەراگەیەنراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراونەتەڕوو:
٥ی شوبات لە کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٢:٠٠ دا گۆڕەپانی شاخی جودی سەربە گوندی فلەها لە زاپ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە دوو جار بۆردومان کرا.
٧ی شوبات کاتژمێر لە نێوان ١٣:٣٠-١٤:٠٠ گۆڕەپانی شاخی هەکاری لە هەرێمی مەتینا لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە دوو جار بۆردومان کرا.
٩ی شوبات لە کاتژمێر نزیکەی ١٦:٣٠دا گۆڕەپانی کونیشکای هەرێمی زاپ لە لایەن فڕۆکەکانەوە دوو جار بۆردومان کرا".
هـ . ب