هەپەگە: لە وەرخاڵ ٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی ئاڤاشین چالاکیان لەدژی داگیرکەران ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورک سزادران. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین: -

١١ی تەمموز کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی خانتور، هێزەکانمان لەدژی سەنگەرەکانی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدرا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:-

١٠ی تەمموز سوپای داگیرکەری تورک ویستی لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕ تەقەمەنی و کامێرا جێگری بکات. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا تەقەمەنیان بێکاریگەرکران و دەست بەسەر کامێرەیەکدا گیرا.

١١ی تەمموز کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ داگیرکەران کە ویستیان هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. دواتر بە چەکی سوک لەنزیکەوە لێیاندان. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە.

١١ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لەسەر گردی سۆر و گازی کیمیاییان بەکارهێنا.

١١ی تەممەز کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ – ٢٣:٣٠دا هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی مامرەشۆ، تابوری عەرەبان، بانستا و مەرڤانۆش گەڕان.

١١ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ – ٠٠ – ٠٠دا هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی دەرارێی مەتینا گران . لە هەمانلاتدا دەوروبەری گوندەکانی دەەرارێ، هرۆرێ، ئەدنێ، دەشیشێ، سەرەرۆ و قەڵای قومڕی بۆردومانکران.

١١ی تەمموز کاتژمێر ١٦: ٥٥ گۆڕەپانی دەشتی کافای هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

١١ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٤٠ گۆڕەپانی کورۆژارۆ و ١٢ی تەمموز کاتژمێر ٠٥:٤٥ گۆڕەپانی کونشکای زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکران.

بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق