هەپەگە: لە ئاڤاشین و زاپ ٤ داگیرکەر سزادران

هەپەگە رایگەیاند کە لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین لە چالاکیەکانی گەریلا لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەگەپە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:

٨ی تەمموز کاتژمێر ١٨:٣٠ لە ریزەچیای جیلۆی بچوک هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە ٣ لاوە چالاکیان ئەنجامدا. بەرەی یەکەم چالاکی لەدژی سەنگەرەکانی داگیرکەران ئەنجامدا. لە ئەنجامدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا. بەرەی دووەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە لە ٢ سەنگەریاندا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەنگەری دوژمن رووخێنران و ٢ داگیرکەری سزادران. هەروەها لە بەرەی سێیەمدا بە چەکی سووک لە سیستمی کامێرانی مۆبیس و داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکەدرا. لە ئەنجامدا سیستمی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا. بە گشتی لە چالاکی بەرەی سێیەمدا ٢ کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا.

لە چالاکیە سەرکەوتووەکەدا کە بە رێبازی گەریلای سەردەم ئەنجامدرا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدە نەمرەکانی بەرخۆدانی زیندانەکانی ١٤ی تەمووز ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و ٣ سیستمی کامەیرای مۆبیس تێکشکێنران.

لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:

٨ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید دژوار بە رێبازی سویقاست چالاکی ئەنجامدرا. لە جالاکیەکەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا داگیرکەرێک سزادرا.

٨ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٤٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید دژوار و شەهید ئینتیقام بە چەکی قۆڕس چالاکی ئەنجامدرا.

٨ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٢٠ گۆڕەپانی گۆشینی خواکورد بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

لە هێرشەکەدا زیان بەر هیزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق